بارسێلۆنا به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو یاریزانێكی ده‌فرۆشێت

ئیمێرسۆن به‌رگریكاری به‌رازیلی یانه‌ی بارسێلۆنا
ئیمێرسۆن به‌رگریكاری به‌رازیلی یانه‌ی بارسێلۆنا

ئێمێرسۆن رۆیال بەرگریکاری بەڕازیلی یانەی بارسێلۆنا پەیوەندی بە یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی دەکات.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی بەریتانی بڵاویکردەوە، یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی ئۆفەرێکی بەبڕی 30 ملیۆن یۆرۆ لە پێناو گواستنەوەی ئێمێرسۆن رۆیال، بەرگریکاری بەڕازیلی پێشکەشی بلاوگرانا کردووە و ئەو یانەیەش ئامادەیە دەستبەرداری بێت و چاوەڕێش دەکرێت پێشکۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەی هاوینە، ئەو یاریزانە پەیوەندی بە یانە لەندەنیەکە بکات.

ئێمێرسۆن ساڵی 2019 بەرامبەر 12 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد و هەر لەم ساڵە بارسا بەرامبەر شەش ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بوو و پەیوەندی بە ریال بێتیسەوە کرد، پاشان ئەو یاریزانەی لەم هاوینە بەرامبەر نۆ ملیۆن یۆرۆ گەڕاندەوە و ئێستاش چاوەڕێ دەکرێت بەرامبەر سی ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بن.

Fly Erbil Advertisment