"له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو چاوه‌ڕوانی گۆڕینه‌وه‌ی گریزمان و جواو فێلیكس بن"

یانه‌كانی بارسێلۆنا و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بۆ گۆڕینه‌وه‌ی جواو فێلیكس و ئانتوان گریزمان له گفتووگۆدان.
پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌رپرسانی بارسێلۆنا ئۆفه‌رێكیان بۆ گۆڕینه‌وه‌ی گریزمان له به‌رامبه‌ر جوا فێلیمس پێشكه‌شی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید كردووه و هه‌رزوو دیێگۆ سیمیۆنی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌م ئاڵوگۆڕكردنه ده‌ربڕیوه، به‌ڵام هێشتا سیریزۆی سه‌رۆكی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ره‌زامه‌ندی ده‌رنه‌بڕیوه و چاوی له‌وه‌یه له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوون له جواو بڕێك پاره‌ش له بارسێلۆنا وه‌ربگرێت.
پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیاش هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه خۆرخی مێندێزی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی جواو فێلیكس ئێستا له مه‌دریده و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی جواو له گفتووگۆدایه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی RACIـی ئیسپانیا نووسیویه‌تی: بارسێلۆنا له‌سه‌ر گۆڕینه‌وه‌ی گریزمان به‌رامبه‌ر جواو زۆر سووره، به‌ڵام ئاتڵێتیكۆ نایه‌وێت جواو تێهه‌ڵكێشی ئه‌م مامه‌ڵه‌یه بكات، ئه‌گه‌ر رازیش بێت ده‌بێت بارسێلۆنا بڕێك پاره‌ش له پێناو ئه‌م ئاڵوگۆڕییه بداته ئاتڵێتیكۆ.
یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له هاوینی 2019 كاتێك ئانتوان گریزمانی به بارسێلۆنا فرۆشت، راسته‌وخۆ له هه‌مان مانگ دوای هه‌فته‌یه‌ك جواو فێلیكسی له یانه‌ی بێنفیكا به‌رامبه‌ر 127 ملیۆن یۆرۆ گواسته‌وه، هه‌ردوو یاریزانیش له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان نه‌بوونه‌ته جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی هانده‌رانیان.
جواو له كۆی 76 یاری 19 گۆڵی بۆ ئاتڵێتیكۆ كردووه، گریزمانیش له 102 یاری 35 گۆڵی بۆ بارسێلۆنا كردووه.