عێراق بۆ گهیشتن به مۆندیال رووبهڕووی كۆریای باشوور دهبێتهوه

هەڵبژاردەی عێراق لە کۆمەڵەی یەکەم و لە یەکەم یاری قۆناخی کۆتایی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022 بە راهێنەرایەتی دیک ئادڤوکاتی هۆڵەندی رووبەڕووی هەڵبژاردەی کۆریای باشوور دەبێتەوە، لە یارییەکی دیکەی هەمان کۆمەڵە، هەردوو هەڵبژاردەی ئێران و سووریاش رووبەڕوو دەبنەوە.
عێراق یهكهمین یاریی لهژێر سهرپهرشتی ئهدڤۆكات دهكات
هەڵبژاردەی عێراق لە یەکەم یاری قۆناخی کۆتایی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022 لە کیشوەری ئاسیا، لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی هەڵبژاردەی کۆریای باشوور دەبێتەوە، کە سۆن هیۆنگ مین گۆڵکارەکەی یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی سەرکردایەتی ئەم هەڵبژاردەیە دەکات.
شێرەکانی رافیدەین لە قۆناخەکانی رابردووی پاڵاوتنەکان، بە راهێنەرایەتی سریچکۆ کاتانیچی سلۆڤینی توانیان ئەنجامی باش بەدەست بێنن و لە وەکو دووەمی کۆمەڵەکەیان گەیشتنە ئەم قۆناخە.
کاتانیچ بەهۆی کێشە داراییەکان و دەستوەردانی یانەکان لە پێکهاتەکەی، وازی لە راهێنەرایەتی عێراق هێنا و ئێستا ئادڤوکاتی هۆڵەندی ئەرکی ئەو هەڵبژاردەیەی وەرگرتووە.
عێراقییەکان دوایینجار ساڵی 1986 بوو هەڵبژاردەکەیان لە مۆندیال بینی، ئەوان لەو کاتەوە هەڵبژاردەکەیان لە هیچ مۆندیالێک نەبینیوە و هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و کۆریای باشووریش لە مێژوودا، سێ یاری فەرمیان لەگەڵ یەکتری کردووە، بردنەوەیەک، بەرامبەربوونێک و دۆڕانێک بەشی عێراقیەکان بووە.

ئێران و سووریا بهرهنگاری یهكتر دهبنهوه
هەڵبژاردەی ئێرانیش هەر لە کۆمەڵەی یەکەم و لە یەکەم یاری قۆناخی کۆتایی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022ـی قەتەر، میوانداریی هەڵبژاردەی سووریا دەکات.
ئێرانیەکان لە قۆناخی رابردوو لە کۆتایی یارییان توانیان پێشەنگایەتی کۆمەڵەکەیان وەرگرن و وەکو پێشەنگ گەیشتنە ئەم قۆناخە، لە بەرامبەردا سووریەکانیش ئەوانیش بێ ئەوەی هیچ یارییەک بدۆڕێنن، بلیتی ئهم قۆناخهیان بڕیوه.
هەڵبژاردەی ئێران دوو مۆندیالی رابردوو لەسەر یەک بەشداریان کردووە و ئەو هەڵبژاردەیە هەرگیز سێ مۆندیالی لەسەر یەک بەشداری نەکردووە، بۆیە ئامانجیانە بۆ یەکەمجار لە سێ مۆندیالی لەسەر یەک بەشداربن.
هەردوو هەڵبژاردەی ئێران و سووریا، 12جار لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال یارییان لەگەڵ یەکتری کردووە، ئێران پێنج یاری بردووەتەوە و لە شەش یاریش یەکسانبوونە و تەنها یارییەکیان دۆڕاندووە، هەروەها دوایین دوو رووبەڕوبونەوەشیان بە یەکسانبوون کۆتایی هاتووە.