ئه‌دڤۆكات ئه‌ركی راگرتنی سۆنی به شێركۆ سپاردووه

ئه‌دڤۆكات راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی تیپه‌كه‌ی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ر كۆریای باشوور بڵاو كرده‌وه و شێركۆ كه‌ریم بۆ یه‌كه‌مجار له یارییه‌كی فه‌رمی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاری ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كاتژمێر 2:00ـی دوای نیوه‌ڕۆ، هەڵبژاردەی عێراق لە یەکەم یاری قۆناخی کۆتایی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022 لە کیشوەری ئاسیا، لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی هەڵبژاردەی کۆریای باشوور دەبێتەوە، کە سۆن هیۆنگ مین گۆڵکارەکەی یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی سەرکردایەتی ئەم هەڵبژاردەیە دەکات.
ئه‌دڤۆكات راهێنه‌ری هۆڵه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له میانی ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له كه‌مپه‌كه‌ی ئیسپانیا و توركیا زۆر سه‌رسام بووه به شێركۆ كه‌ریمی ئه‌ستێره‌ی كوردی هه‌ڵبژارده‌كه و شوێنی یاریكردنی ئه‌و یاریزانه كورده‌ی یانه‌ی هه‌ولێری له هێڵی پێشه‌وه بۆ به‌رگری لای راست گۆڕیوه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی میدیاكانی عه‌ره‌بی عێراقی بڵاوی كردووه‌ته‌وه ئه‌دڤۆكات ئه‌ركی راگرتنی سۆن هیۆنگ مینی ئه‌ستێره‌ی كۆریای باشووری به شێركۆ كه‌ریم سپاردووه، پێیوایه به‌هۆی خێرایی و وردی ئه‌و یاریزانه كورده ده‌توانێت مه‌ترسییه‌كانی سۆن كه‌مبكاته‌وه.
پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق
گۆڵپارێز: فه‌هد تاڵیب
به‌رگریكاران:عه‌لی عه‌دنان، عه‌لی فائز، ئه‌حمه‌د ئیبراهیم و شێركۆ كه‌ریم
ناوه‌راستكاران: محمه‌د قاسم، ئه‌میر عه‌ماری، ئه‌مجه‌د عه‌توان، ئیبراهیم بایش
هێرشبه‌ر: به‌شار ڕه‌سه‌ن و ئه‌یمه‌ن حوسێن