بهرهبهیانی ئهمشهو دوو زلهێزهكهی ئهمریكای باشوور شهڕی گهیشتن به مۆندیال دهكهن

دوای گەیشتنی لیۆنێل مێسی بۆ ڤەنزوێلا، هەڵبژاردەی ئارجێنتینا دوایین یەکەی ئامادەکاری بۆ یارییهكهیان بهرامبهر ڤەنزوێلا ئەنجامداوه و یارییهكهش له كاتژمێر 03:00ـی بهرهبهیانی ئهمشهو دهكرێت، لەلایەکی دیکەوە یاریزانانی هەڵبژاردەی بەڕازیلیش بە کۆمەڵێک یاریزانی نوێ له كاتژمێر 04:00ـی بهرهبهیان دهبێته میوانی چیللی.
ڤهنزویلا ـ ئارجێنتینا
ئارجێنتینا پاڵەوانی کۆپا ئەمریکای 2021، لە گەڕی حەوتەمی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای باشوور، بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر، لە شاری کاراکاسی پایتەختی ڤەنزویلا بەردەوامە لەسەر ئامادەکارییەکانی.
لیۆنێل مێسی و هاوڕێیەکانی ئەوانەی لە کیشوەری ئەوروپا یاری دەکەن، دواجار پەیوەندیان بە هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان لە کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێلاوە کرد و ئامادەکارییەکانیان بۆ یارییەکە دەست پێکرد.
تانگۆ لە کۆی شەش یاری رابردوویان لە پاڵاوتنەکان، سێ بردنەوە و سێ بەرامبەربونیان هەیە و بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندیان گرتووە، لە بەرامبەردا ڤەنزویلا ئەوانیش لە کۆی شەش یاری رابردوویان، تەنها چوار خاڵیان هەیە و لە پلەی نۆیەمی ریزبەندی دێن.
لە دوایین پێنج یاری فەرمی نێوان هەردوو هەڵبژاردە، ئارجێنتینا لە سێ یاری بردنەوەی بەدەستهێناوە و لە دوو یاریش بەرامبەربوینە، دوایین دۆڕانی تانگۆ بەرامبەر رکابەرەکەیان لە یاری فەرمی، پاڵاوتنەکانی ساڵی 2011 بوو.
بهرازیل ـ چیللی
لەلایەکی دیکەوە یاریزانانی هەڵبژاردەی بەڕازیلیش دوایین ئامادەکارییان بۆ یاریی داهاتوویان بەرامبەر چیللی ئەنجامداوە.
تیتێ راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل، لە پاڵ یاریزانانی وەکو دانی ئالڤێس، مارکینیۆس، نێیمار و کاسێمیرۆ، کۆمەڵێک یاریزانی لاوی نوێ بانگهێشتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کردووە و لەوانەش ماتیۆس کۆنها هێرشبەرە نوێیەکەی یانەی ئاتڵێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا، ئێڤێرسۆن گۆڵپارێزی ئاتڵێتیکۆ مینیرۆ و چەندین یاریزانی دیکە.
سامبا لە کۆی شەش یاری رابردوویان لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022ی قەتەر، لە هەر شەش یارییەکە بردنەوەیان بەدەستهێناوە و پێشەنگایەتی کۆمەڵەی ئەمریکای باشووریان گرتووە.
لە بەرامبەردا هەڵبژاردەی چیلی بارودۆخیان باش نیە و ئەو هەڵبژاردەیە لە کۆی شەش یاری، تەنها یەک یارییان بردووەتەوە، سێ یاری بەرامبەربوینە و لە دوو یاریش دۆڕاون و بە کۆکردنەوەی شەش خاڵیش پلەی حەوتەمی ریزبەندیان گرتووە.