تاڵیبان كۆنترۆڵكردنی په‌نجشیری راگه‌یاند
گوته‌بێژی تاڵیبان: ئێستا په‌نجشیر به ته‌واوه‌تی له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌ماره‌تی ئیسلامیی تاڵیبانه

K24 - هه‌ولێر:
زه‌بیحوڵڵا موجاهید، گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (6ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021) رایگه‌یاند، ویلایه‌تی په‌نجشیر، كه ده‌كه‌وێته باكووری كابول، به ته‌واوه‌تی كه‌وتووه‌ته ژێر كۆنترۆڵی تاڵیبان.
گوته‌بێژی تاڵیبان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "دوایین قه‌ڵای دوژمن گیراوه، كه ویلایه‌تی په‌نجشیره، ئێستا په‌نجشیر به ته‌واوه‌تی له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌ماره‌تی ئیسلامیی رژێمی سیاسی تاڵیبانه".
گوتیشی: "هه‌ندێك یاخیبووان شكستیان هێنا و هه‌ندێكی دیكه رایانكردووه"، جه‌ختیشی كرده‌وه، تاڵیبان خەڵکی پەنجشیر ناچەوسێنێتەوە.
ولایت پنجشیر آخرین لانهء دشمن مزدور نیز به گونه کامل فتح گردید https://t.co/95ySJ5ppo6 pic.twitter.com/CCWKFt0zsb
— Zabihullah (..ذبـــــیح الله م ) (@Zabehulah_M33) September 6, 2021
به‌ر له‌وه ویلایه‌تی په‌نجشیر له نێوان "به‌ره‌ی به‌رگری نیشتمانی" و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان شه‌ڕێكی خوێناوی به‌خۆیه‌وه بینی و سه‌دان چه‌كداری هه‌ردوو لا كوژران.
شه‌وی رابردووش میدیا ئه‌فغانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، فه‌هیم ده‌شتی، گوته‌بێژی به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستكاری نیشتمانی له هه‌رێمی په‌نجشیر له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی تاڵیبان كوژرا.
ویلایه‌تی په‌نجشیر شوێنێكی شاخاوی و سه‌خته، پێگه‌ی "به‌ره‌ی به‌رگری نیشتمانی" بووه، به سه‌ركردایه‌تی ئه‌حمه‌د مه‌سعود، كه به ره‌چه‌ڵه‌ك تاجیكییه، رووبه‌ڕووی پێشڕه‌وییه‌كانی بزووتنه‌وه تاڵیبان بوونه‌ته‌وه، كه جگه له ویلایه‌تی په‌نجشیر، له (15ی) مانگی رابردوو ته‌واوی ئه‌فغانستانی كۆنترۆڵ كرد.
د.ی