زڵ‌اتان: یه‌ك خاڵی لاوازم هه‌یه ئه‌ویش سووپه‌رمان نیم

زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ هێرشبه‌ری سویدی یانه‌ی ئه‌یسی میلان له باره‌ی هۆكاری بێبه‌شبوونی له بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگ قسه بۆ گۆڤاری فرانس فووتبۆڵی فه‌ره‌نسا ده‌كات و ده‌ڵێت: پێتانوایه من یاریزانێكی باشتر ده‌بووم ئه‌گه‌ر نازناوی چامپیۆنزلیگم بردبایه‌وه.
زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ، له‌گه‌ڵ چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا یاری كردووه و سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ته‌مه‌نی ده‌بێته 40 ساڵ و هێشتا له كاروانی وه‌رزشی خۆی نه‌یتوانیوه یه‌ك نازناوی چامپیۆنزلیگ بباته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ئیبراهیمۆڤیچ له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ ده‌ڵێت: بێگوومان ئه‌گه‌ر نازناوی چامپیۆنزلیگم بردبایه‌وه، شتێكی جوان ده‌بوو، به‌ڵام من ئه‌و نازناوه‌م نه‌بردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه نییه من یاریزانێكی خراپم.
زڵ‌اتان گوتیشی: تۆ كاتێك یاریزانی فه‌ره‌نسا بیت بردنه‌وه‌ی جامی جیهان ئاسانتره وه‌كو ئه‌وه‌ی یاریزانی سوید بیت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه باسی چامپیۆنزلیگ، ئه‌و پاڵه‌وانێتییه هه‌مووان چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن و ركابه‌رییه‌كه‌ی درێژتره و بێگوومان چێژبهخشتریشه.
ئیبرا گوتیشی: من هێشتا توانای گۆڵكردنم هه‌یه، ده‌توانم نازناوی چامپیۆنزلیگیش ببه‌مه‌وه، له یانه‌كان هه‌موو شتێكم بردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌میشه سكاڵایه‌ك له من ده‌كه‌ن كه هه‌ندێك یاریزان هه‌یه ژماره‌ی نازناوه‌كانیان له هی من زیاتره، ئه‌مه‌ش من دڵخۆش ده‌كات، چونكه گله‌یی له یاریزانی پاڵه‌وان و گه‌وره ده‌كرێت.
زڵ‌اتان ده‌شڵێت: من یاریزانێكی به‌سۆزم، خاڵی لاوازیشم هه‌یه، ئه‌وه‌ش من ئازار ده‌دات، چونكه من سووپه‌رمان نیم، به‌ڵام ئێوه ده‌مبینن كه له نێو یاریگه به‌رده‌وامم و متمانه‌یه‌كی زۆرم به‌خۆم هه‌یه، خاوه‌نی دڵێكی گه‌وره‌م، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر كه‌سی به‌رامبه‌ر من نه‌ناسێت، دڵته‌نگ ده‌بم.