سه‌ڵاح و مانی به دوو ریكۆردی گه‌وره ئه‌م هه‌فته‌یان تێپه‌ڕاند

لیڤه‌رپوول له گه‌ڕی پێنجه‌می پرێمه‌رلیگ له ئانفێڵد میوانداری كریستاڵ پاڵاسی كرد و چواره‌مین سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پێشه‌نگی پرێمه‌رلیگی گرته‌ده‌ست.
له ده‌ستپێكی یارییه‌كه‌دا خه‌ریكبوو ئالیسۆنی گۆڵپارێز دیارییه‌ك ببه‌خشێته كریستاڵ پاڵاس، به‌ڵام هه‌ر خۆی هه‌ڵه‌كه‌ی راست كرده‌وه و تۆپه‌كه‌شی دوورخسته‌وه.
له خوله‌كی 38 دێیگۆ جۆتا گۆڵێكی 100%ـی لیڤه‌رپوولی له‌ده‌ست دا، دواترله خوله‌كی 43 سادێۆ مانێ به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند گۆڵی یه‌كه‌می لیڤه‌رپوولی تۆمار كرد و بووه یه‌كه‌مین یاریزان له مێژوو له 9 یاریی له‌سه‌ر یه‌ك گۆڵ له یه‌ك یانه تۆمار بكات.
جارێكی تریش لیڤه‌رپوول له رێگه‌ی مانێ و سه‌ڵاح له گۆڵی دووه‌م نزیكبوون به‌ڵام گۆڵپارێز هه‌ردووجار بێبه‌شی كردن و لێدانه‌كانی گه‌رانده‌وه.
له خوله‌كی 78 محه‌مه‌د سه‌ڵاح گه‌یشته ئامانجه‌كه‌ی و گۆڵی دووه‌می لیڤه‌رپوولی تۆمار كرد كه له‌م وه‌رزه تا ئێسته خاوه‌نی چوار گۆڵه، ئه‌فسانه میسرییه‌كه هاته ریزبه‌ندی 10 گۆڵكاری مێژوویی لیڤه‌رپوول.
پاشان له خوله‌كی 89 نابی كیتا به لێدانێكی به‌هێز یه‌كێك له جوانترین گۆڵه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی تۆمار كرد و لیڤه‌رپوول به 3 گۆڵ پێشخست.
لیڤه‌رپوول چواره‌مین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه به‌ده‌ستهێنا و به شێوه‌یه‌كی كاتی و به كۆكردنه‌وه‌ی سێزده خاڵ پێشه‌نگی پرێمه‌رلیگی گرتووه كریستاڵ پاڵاسیش هه‌ر به خاوه‌نی پێنج خاڵ مایه‌وه
