پۆچیتینیۆ: كاردانه‌وه‌كه‌ی مێسی زۆر ئاساییه

ماوریزیۆ پۆچیتینیۆ راهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان له باره‌ی كاردانه‌وه و توڕه‌بوونه‌كه‌ی لیۆنێل مێسی هاونیشتیمانی رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی لیۆ كردی ئاسایی بوو.
له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له خولی فه‌ره‌نسا به‌رامبه‌ر یانه‌ی میتز، زۆرترین پرسیاری له باره‌ی رووداوه‌كه‌ی مێسی لێكرا.
پۆچیتینیۆ راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه په‌شیمان نییه له‌وه‌ی مێسی له یاریگه هێنایه ده‌ره‌وه، ده‌شڵێت: له كاتی یارییه‌كه هه‌ستم كرد مێسی ئازاری هه‌یه، باشترین بڕیاریش بۆ سه‌لامه‌تی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه هێنانه ده‌ره‌وه‌ی بوو له یاریگه، بۆیه گوێ به‌وه ناده‌م ئه‌وه‌ی ڕوویدا هیچ شۆكی نه‌كردم و هه‌مووی ئاسایی بوو.
پۆچیتینیۆ گوتیشی: تیپه‌كه‌م به‌ره‌و باشبوون ده‌ڕوات، به‌ڵام هێشتا پێویستیمان به خۆگونجاندن و به‌هێزبوونی زیاتر هه‌یه، دڵنیام له یارییه‌كانی داهاتوو تیپه‌كه‌م زۆر باشتر ده‌بێت.
پۆچیتینیۆ له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر میتز جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و یانه‌یه هاوشێوه‌ی كڵه‌ب برووجی به‌لجیكییه، له‌مباره‌یه‌وه راهێنه‌ره ئارجێنتیناییه‌كه ده‌ڵێت: یانه‌ی میتز به‌شێوازێكی به‌رگری رێكخراو یاری ده‌كه‌ن، یاریزانی باشیان هه‌یه ئه‌گه‌ر بۆشاییان بۆ بڕه‌خسێت زۆر به توانا و ترسناكن.