له ههولێر ژمارهیهك پارچە شوێنەواری دەگمەن دۆزرانهوه
پارچه دۆزراوهكان بۆ (4300) ساڵ پێش زاین دهگهڕێتهوه

K24 - ههولێر:
بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری هەولێر و زانکۆی ئۆتۆنۆمی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و بەشی شوێنەواری زانکۆی سەلاحەدین، سەبارەت بە ئەنجامی هەڵکۆڵینی شوێنەواری لە گردی لەشکر، كۆنفراسێكی رۆژنامهوانییان ئهنجامدا.
تێیدا تیشک خرایە سەر چۆنییەتی کنە و پشکنینی شوێنەواری (گردی لەشکر) له كهسنهزان، لە سێ وەرزی هەڵکۆڵینی 2018، 2019، 2021 کە تێیدا ژمارهیهك پارچەی شوێنەواری دەگمەنی سەردەمەکانی (نەینەوا 5، سەردەمی بڕۆنزی نوێ و ناوەڕاست) دۆزراونەتەوە.
گردی لەشکر کەوتۆتە شارۆچکەی کەسنەزانی سەر بە قەزای دەشتی هەولێر، کۆنترین سەردەمی شوێنەواری ئەم گردە دەگەڕێتەوە بۆ (سەردەمی وەرکا 4300-4200 پ.ز).

