شه‌ڕ كه‌وته نێو ماڵی بارسێلۆنا

بارسێلۆنا دوای زنجیرەیەک ئەنجامی لاواز لەم وەرزە، ئەمجارەیان لە گەڕی شەشەمی لالیگا رووبەرووی یانەی کادێز دەبێتەوە.
بارسێلۆنا لە کاتێکدا لە گەڕی شەشەمی لالیگا سبه‌ی پێنجشه‌ممه له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و رووبەڕووی رکابەرەکەی دەبێتەوە، رۆناڵد کومانی راهێنەری یانەکە بەهۆی ئەنجامە لاوازەکان لەژێر فشارێکی زۆردایە و دەنگۆیەکیش هەیە لە ئەگەری سەرنەکەوتن لەم یارییە، ئەوا لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە.
كومان هه‌ڕه‌شه له بارسێلۆنا ده‌كات
رۆناڵد كومان راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا كارگێری یانه‌كه‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر دووری بخه‌نه‌وه له یه‌ك یۆرۆی خۆی خۆشنابێت و هه‌ر 12 ملیۆن یۆرۆییه‌كه له بارسێلۆنا وه‌رده‌گرێت كه كراوه‌ته مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی.
رۆژنامه‌ی موندۆ نووسیویه‌تی: لاپۆرتا بڕیاری دوورخرانه‌وه‌ی رۆناڵد كومانی داوه، به‌ڵام ئه‌و 12 ملیۆن یۆرۆیه بووه‌ته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م دوورخرانه‌وه‌ی ئه‌و راهێنه‌ره.
كومان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر باسی مێسی ده‌كات
پێش یارییەکەش راهێنەرە هۆڵەندیەکەی بارسا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی یارییەکە چه‌ند قسه‌یه‌كی كرد و به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسان بداته‌وه كۆنگره‌كه‌ی جێهێشت.
رۆناڵد كومان راهێنه‌ری بارسێلۆنا له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه بارسێلۆنا چه‌ندان ساڵه كێشه‌ی هه‌یه، به‌ڵام مێسی كێشه‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌ی شاردبووه‌وه، كومان گوتیشی: له دوای رۆیشتنی مێسی كێشه‌كان به دیاركه‌وتن، ده‌ركه‌وت مێسی سه‌ركرده و یاریزانێكی زۆر گه‌وره بوو.
خوان لاپۆرتا: بارسێلۆنا له قۆناخی چاكسازی دایه
خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و گوتی: '' بەیانی هەمووتان باش، ئەم یانەیە لەگەڵ من لە قۆناخی چاکسازیدان، لە رووی داراییەوە یانەکە بە دۆخێکی قورس‌دا تێدەپەرێت، ئەمەش مانای وایە کە دەبێت تیپێکی نوێ دروست بکەین و ناتوانین پارەی خەیاڵی بۆ ئەو یاریزانانە خەرج بکەین کە داوای دەکەین، پێویستە گرنگی بە یاریزانی لاو بدرێت، ئەوان دەتوانن لە ماوەی دوو بۆ سێ ساڵ ببن بە یاریزانی پێگەیشتوو، خۆشبەختانە لەم ماوەیە گرنگیەکی باش بە یاریزانەکان لاوەکان دراوە و لە داهاتوو ئەوان دەتوانن هاوشێوەی چاڤی و ئینیێستا بن، دەمەوێت سوپاسی کارگێری یانەش بکەم کە دوای یارییەکەی بەرامبەر گرانادا پشتگیری خۆیان بۆ یاریزانان و راهێنەرانی یانەکە دوپاتکردەوە ''.
بارسێلۆنا ئەم وەرزە لە کۆی چوار یاری رابردووی لە لالیگا، دوو بردنەوە و دوو بەرامبەربوونی هەیە، ئەو یانەیە وەرزی رابردووش بە هەمان شێوە دەستپێکی باش نەبوو و لە کۆی چوار یارییان، دوو بردنەوە، بەرامبەربونێک و دۆڕانێکیان هەبوو.
بۆ ئەم یارییەش یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا بەهۆی پێکان لە توانای چەندین یاریزانی بێ بەش دەبێت، لەوانەش سێرخیۆ ئەگوێرۆ، عوسمان دێمبلی، ئانسۆ فاتی، پێدری، جۆردی ئالبا و مارتن برایسوەیت.
بارسێلۆنا لە کاتێکدا رووبەڕووی کادێز دەبێتەوە، لەوەتەی ساڵی 2006 نەیتوانیوە لەم یانەیە بباتەوە، دوایین بردنەوەیان بەرامبەر ئەو یانەیە لەو کاتەوە نەگەڕایەوە لالیگا و تاوەکو وەرزی رابردوو، وەرزی رابردووش کاتێک گەڕانەوە، یارییەکیان لە بارسێلۆنا بردەوە و لە یارییەکیش بەرامبەر بوون.
