به فه‌رمی سه‌میر نه‌سڕی وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند

سەمیر نەسری ناوه‌راستكاری پێشووی فه‌ره‌نسی بە فەرمی لە تەمەنی 34 ساڵیدا وازهێنانی یەکجاری لە یاریکردن راگەیاند.
سەمیر نەسری یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەکانی ئاندێرلێخت و وێست هام یونایتد و سێڤییا و ئەنتالیاسپۆر و مانچێستەر سیتی و ئارسێناڵ و مارسێی بڕیاریدا بە یەکجاری لە یاریکردن دووربکەوێتەوە و لە تەمەنی 34 ساڵیدا وازی لە یاریکردن هێنا.
سه‌میر نه‌سڕی ماوه‌ی یه‌ك ساڵه به‌بێ یانه‌یه، چاوه‌ڕوانی ئۆفه‌رێكی باشی ده‌كرد، به‌ڵام هیچ ئۆفه‌رێكی گونجاوی پێنه‌گه‌یشت و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26 ئه‌یلوولی 2021 به فه‌رمی وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند.
سەمیر نەسری لە کاروانی یاریکردنی بەشداری 563 یاریی کردووە و 78 گۆڵ و 98 ئەسیستی تۆمار کردووە، توانیویەتی لەگەڵ یانەکانی دوو ناسناوی پرێمەرلیگ و جامێکی کاراباو و جامێکی قەڵغانی خێرخوازی بەدەستهێناوە.