ره‌وا جه‌مال كۆنسێرتێكی خێرخوازی ئه‌نجام ده‌دات
داهاتی كۆنسێرته‌كه‌ی ره‌وا جه‌مال بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌یه

K24 - هه‌ولێر:
هونه‌رمه‌ند ره‌وا جه‌مال به كوردستان24ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئێواره له‌گه‌ڵ گرووپی میوزیكی سه‌هه‌ند كۆنسێرتێكی خێرخوازی بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه ئه‌نجام ده‌دات، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تا ئێستا 6 كۆنسێرتی دیكه‌ی خێرخوازی ئه‌نجام داوه.
ره‌وا جه‌مال گوتی: "گه‌نجێكی گیتارژه‌ن به‌ناوی "بۆتان حامید"، پێشنیازی بۆ كردم كۆنسێرتێكی خێرخوازی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی "هیوا"ی تاییبه‌ت به شێرپه‌نجه ئه‌نجام بده‌م، منیش به خۆشحاڵییه‌وه داواكه‌م قه‌بووڵ كرد و له‌گه‌ڵ گرووپی میوزیكی سه‌هه‌ند بۆ كۆنسێرته‌كه هه‌ماهه‌نگیم كردووه".
ئه‌و هونه‌رمه‌نده تا ئێستا سه‌رجه‌م كۆنسێرته‌كانی خێرخوازی بووه و هیچ داهاتێكی ماددی له كۆنسێرته‌كانی نه‌ویستووه و هه‌مووی به‌خشیوه، به تایبه‌ت بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه.
ره‌وا جه‌مال ئاماژه‌ی به‌وه كرد، تا ئێستا 2 كۆنسێرتم بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا و كۆنسێرتێك بۆ نه‌خۆشانی ته‌لاسیما و كۆنسێرتێكی دیكه بۆ منداڵانی بێسهرپهشت كردووه، له‌گه‌ڵ كۆنسێرتێكی دیكه بۆ به‌ساڵاچووان، هه‌موو ئه‌و كۆنسێرتانهش خێرخوازی بووه.
بڕیاره ئه‌مڕۆ ئێواره كاتژمێر 8 له فاملی مۆڵ له شاری سلێمانی كۆنسێرته خێرخوازییه‌كه‌ی ره‌وا جه‌مال به‌ڕێوه‌بچێت.
د.ی