سه‌رۆك بارزانی كه‌سایه‌تییه‌كی عێراقی، نیشتمانی كوردییه و شایه‌نی رێزه
به‌ها ئه‌عره‌جی

K24- هه‌ولێر:
به‌ها ئه‌عره‌جی، جێگری پێشووتری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له هه‌ڤپه‌یڤینێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كوردستان24 رایگه‌یاند: سه‌رۆك بارزانی كه‌سایه‌تییه‌كی عێراقی، نیشتمانی كوردییه و شایه‌نی رێزه. ئه‌و رۆڵێكی گرنگی لە کۆتاییهێنان بە زۆرێك لە ناکۆکی و کێشەکان لە عێراق بینیوه.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌موومان له‌بیرمانه كاتێك حكومه‌تی 2010ی عێراق له هه‌ولێر پێكهێنرا، به‌شێكی زۆری دانوستانه‌كانی ئه‌وكات له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوون و منیش به‌شێك بووم له‌و دانوستانانه، سه‌رۆك بارزانی له مافه‌كانی كورد و حزبه‌كه‌ی خۆش بوو له‌پێناو پێكهێنانی ئه‌و حكومه‌ته.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كاتێك كاك مه‌سعود ده‌ڵێت: هاوبه‌شی له عێراق نه‌ماوه، به واتای نه‌مانی متمانه دێت، له‌وانه‌یه ئه‌و مه‌به‌ستی ئه‌وه نه‌بێت، به‌ڵام من وای لێكده‌ده‌مه‌وه، نه‌مانی ئه‌و متمانه‌یه‌ش له ئه‌نجامی چه‌ند هه‌ڵسوكه‌وتێك دروستبووه، به‌شێك له‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ش له ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراق و فراكسیۆنه به‌شداربووه‌كانی حكومه‌ت بوون و به‌شێكیش له‌و به‌رپرسیارێتییه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی به‌رپرسانی هه‌رێم، به‌ڵام ئێمه مامه‌ڵه‌یه‌كی عێراقیانهمان نه‌كرد، ئه‌مه‌ش به‌هۆی گوتاری نه‌ته‌وه‌ییه‌وه بوو، كه پێویست بوو نه‌مێنێت، هه‌روه‌ها هۆكاری ده‌ره‌كیش هه‌بوو.
ئه‌عره‌جی دووپاتیشی كرده‌وه، ئەمڕۆ ئێران کاریگەری بەسەر ژمارەیەك فراکسیۆنی شیعەوە هەیە، به‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر حزبه‌كه‌ی كاك مه‌سعودیش ده‌بێت، بۆیه ئه‌مه روون و ئاشكرایه.
له باره‌ی ریفراندۆمیشه‌وه گوتی: هه‌موومان له دژی كاتی ریفراندۆم بووین، به‌ڵام ئه‌مه داواكاری كورد بوو، ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، نابێت ببێتە هۆکاری دوژمنایەتی کورد و عەرەب، کە هەندێك كه‌س کاریان لەسەر ده‌کرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دۆسیه‌ی ئه‌منی كه جێگه‌ی مشتومڕی حكومه‌تی ناوه‌ندی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو، به‌ڵام كاتێك بیانییه‌ك ده‌ستوه‌ردان له‌و دۆسیه‌دا ده‌كات، متمانه ناهێڵێت. وه‌ك روونیكرده‌وه، هه‌مووان پێیان وابوو هاوپه‌یمانێتییه‌ك له‌نێوان فراكسیۆنه شیعه‌كان و كورد هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك بینیمان هاوپه‌یمانێتییه‌كی له‌رزۆك بوو و راسته‌قینه نه‌بوو، هه‌ردوولاش به‌رپرسیارن.
H.B