پەکەکە 52 کەس لە شنگال دەرفێنێت
K24 - دهۆک
فه‌رمانده‌یه‌ك له فه‌رمانده‌یی شنگالی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌كه‌كه زیاتر له 52 كه‌سی له خه‌ڵكی شنگال رفاندووه و تا ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره.
شەمۆ عیدۆ، فەرماندە لە فه‌رمانده‌یی شنگالی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند: "52 کەس لە شنگال لەلایەن چەکدارانی پەکەکە رفێنراون و تائێستا بێسەروشوێنن".
گوتیشی: "خەڵکی شنگال لە رەفتارەکانی پەکەکە بێزارە و زۆربەیان دەیانەوێت پەیوەندی بە ریزەکانی پارتییەوە بکەن".