به‌ فه‌رمی ئارسێناڵ ئه‌ستێره‌یه‌كی له‌ده‌ست دا

گرانیت شاکا یاریزانی سويسری یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی بەهۆی پێکان ماوەیەک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی گرانیت شاکا ناوەڕاستکاری یانەکەیان لە یاری بەرامبەر تۆتێنهام تووشی پێکان بوو، لەلایەن تیمی پزیشکی یانەکەیان پشکنینی بۆ کرا و دەرکەوت لە ماسولکەکانی ئەژنۆی راستی تووشی پچڕان بووە و بەم هۆیەوە ماوەیەک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

هەرچەندە سەرچاوەکە ئاماژەی بە وادەی دوورکەوتنەوەی نەکردووە، بەڵام سەرچاوەکانی نزیک لەم یانەیە بڵاویان کردووەتەوە، ئەو یاریزانە سێ هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت.

گرانیت شاكای ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له‌ یانه‌ی مونشنگلادباخی ئه‌ڵمانیا له‌ هاوینی 2016 به‌ به‌های 45 ملیۆن یۆرۆ گواسترایه‌وه‌ ئارسێناڵ، له‌گه‌ڵ تۆپچییه‌كانی له‌نده‌ن له‌ كۆی 225 یاری 13 گۆڵ و 20 ئاسیستی كردووه‌، له‌م هاوینه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئارسێناڵ تا هاوینی 2024 نوێكرده‌وه‌.

گرانیت شاكا ناوه‌راستكاری یانه‌ی ئارسێناڵ به‌هۆی پێكانه‌وه‌ له‌سه‌ر زه‌وی دانیشتووه‌
گرانیت شاكا ناوه‌راستكاری یانه‌ی ئارسێناڵ به‌هۆی پێكانه‌وه‌ له‌سه‌ر زه‌وی دانیشتووه‌

 

Fly Erbil Advertisment