گرافیک... شەڕی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان

لە شەش مانگدا نزیکەی 50 دۆسیەی گەندەڵی رەوانەی دادگاکان کراون

گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان
گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای دەستبەکاربوونی رایگەیاند، کە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە ئەولەویەتی کارنامەکەی دەبێت و یاسای چاکسازی خستە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە ماوەی چوارساڵدا 177 دۆسیەی گەندەڵی رەوانەی دادگاکانی هەرێمی کوردستان کراون، 52 دۆسیە لە دادگاکانی هەولێر و 12 دۆسیەیان یەکلا کراونەتەوە. لە دادگاکانی سلێمانی 53 دۆسیەی گەندەڵی هەن و 5یان یەکلایی کراونەتەوە، هەروەها لە دهۆک 72 دۆسیە هەن، لەنێویاندا 41 دۆسیە یەکلاکراونەتەوە.

لە سەرەتای شەش مانگی یەکەمی 2021 نزیکەی 50 دۆسیەی گەندەڵی رەوانەی دادگاکانی هەرێمی کوردستان کراون، وردبینی لە 17 دۆسیە کراوە و لێکۆڵینەوەش لە 7 دۆسیەی دیکە کراوە، 21 دۆسیەش داخراون.

Fly Erbil Advertisment