36 کاتژمێر فڕۆکەخانەکان دادەخرێن
هاتووچۆی زەمینیش لە دەروازە سنوورییەکان رادەگیرێت

K24 - هەولێر
36 کاتژمێر فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەهۆی هەڵبژاردنەوە دادەخرێن و هیچ گەشتێکی ئاسمانی ئەنجام نادرێت.
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە کودستان24ی راگەیاند، لەلایەن دەستەی باڵای فڕۆکەوانی عێراق ئاگادار کراونەتەوە کە لە کاتژمێر 9ی شەوی 9ی تشرینی یەکەم، تا کاتژمێر 6ی بەیانی رۆژی 11/10/2021، بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە تەواوی فڕۆکەخانەکان و دەروازەکان دادەخرێن و لەو ماوەیەشدا هیچ گەشتێکی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەکەیان نابێت.
گوتیشی: "لەگەڵ هێڵە ئاسمانییەکان لەسەر خەت دەبین و رەزامەندی دەستەی فڕۆکەوانی عێراقیش وەردەگرین، کە قەرەبوو بکرێنەوە، وەک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەو 24 کاتژمێرە 67 گەشتمان هەیە کە رادەگیرێن هەموویان قەرەبوو دەکەینەوە".
پێشتر لیژنهی باڵای ئهمنی، تایبهت به ههڵبژاردنی پێشوهخته له عێراق رایگەیاندبوو، لە 9ی تشرینی یەکەمەوە بۆ ماوهی سێ رۆژ، تهواوی دهروازهكانی وشكانی، ئاوی و ئاسمانی به رووی جیهاندا دادەخرێن، هەروەها هاتووچۆی فڕۆكهی بێفڕۆكهوان و هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانیش قەدەغە دەکرێت.