ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له پارێزگای ئه‌نبار روویدا
به ڤیدیۆ.. شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق دیمه‌نی ساتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه

K24 - هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، (3ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021) راگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كان له پارێزگای ئه‌نبار له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاریی هه‌وڵگری توانیان گه‌ماری ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو بده‌ن، كه تیرۆریستێك له شه‌قامێكی شاری روومادی لێیده‌خوڕێ.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دوای ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌قه‌یان له تیرۆریسته‌كه كردووه، خۆكوژه‌كه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا له شه‌قامی (100)ی شاری روومادی خۆی ته‌قانده‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه، هیچ زیانێكی گیانی و مادده‌ی له ناوچه‌كه نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.