ميليشيا شيعييهكان هۆشدارى دهدهنه عهبادى
ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى فهلوجه بهردهوامه و هێزە عێراقییەکان لە قۆڵی باشوورەوە پێشڕەوی زیاتریان لە شارەدێی نعێمییە تۆمارکردووە و نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئاڵای عێراقییان لەسەر باڵاخانەی پۆلیسی نعێمییە بەرزکردووەتەوە.
K24 – ههولێر:
ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى فهلوجه بهردهوامه و هێزە عێراقییەکان لە قۆڵی باشوورەوە پێشڕەوی زیاتریان لە شارەدێی نعێمییە تۆمارکردووە و نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئاڵای عێراقییان لەسەر باڵاخانەی پۆلیسی نعێمییە بەرزکردووەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە، هێزە عێراقییەکان بە سەرپەرشتی هێزی دژە تیرۆر ناوچهى مەفتوولیان کۆنترۆڵکردووەتەوە و تیمەکانی ئەندازەی مین، خەریکی پووچەڵکردنەوەی بۆمبە دانراوەکانن.
ههر لهو چوارچێوهيهدا، عەسایبی ئەهلى حەقى شيعهكان كه گرووپێكى ميليشيايى شيعهيه، هۆشداری دایە سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە راگرتنی ئۆپەراسیۆنی فەلوجە.
جەواد تڵێباوی، گوتەبێژی ميليشياى عەسایبی ئەهلى حەق لە بەیاننامەیەکدا روونیکردەوە، هەندێک وڵات فشار دەخەنە سەر حەیدەر عەبادی بۆ ئەوەی ئۆپەراسیۆنی فەلوجە رابگرێت و ئەو وڵاتانەشی بە پاڵپشتیکاری چەکدارانی داعش وەسفكرد.
تڵێباوی دووپاتیکردەوە، لە چەند رۆژی رابردوودا ئۆپەراسیۆنی فەلوجە سستییەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و ئەمەش بەهۆی فشارە دەرەکییەکانی سەر حەیدەر عەبادییە.
ههر لهو بارهيهوه، ئەحمەد ئەسەدی، گوتەبێژی دەستەی حەشدی شەعبی رایگهیاند، لە سەدا حەفتای ئۆپەراسیۆنی فەلوجە بە سەرکەوتوویی ئەنجامدراوە.
گوتیشی: بەمزووانە شارەدێی سەقڵاوییە کە دەکەوێتە باکووری فەلوجە، بەتەواوی کۆنتڕۆڵ دەکرێتەوە.
ئەسەدی راشیگهیاند، بە کۆنتڕۆڵکردنەوەی شارەدێی سەقڵاوییە، تەنیا سەنتەری شارۆچکەی فەلوجە لەژێر دەستی چەکدارانی داعش دەمێنێتەوە.