نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت گه‌یشته سه‌رووی 81 دۆلار
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا بۆ یه‌كه‌م جاره ئه‌و ئاسته پێوانه‌ییه تۆمار بكات

K24- هه‌ولێر:
ئه‌مشه‌و نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به شێوه‌یه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، كه هه‌ر به‌رمیلێك خامی برێنت گه‌یشته سه‌رووی 81 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "Oilprice"ی جیهانیی تایبه‌ت به چاودێریكردنی نرخی نه‌وت له جیهان بڵاویكرده‌وه، له مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆی بازاڕه‌كانی وزه، هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خامی برێنت به 81 دۆلار و 84 سه‌نت ماڵه‌كه‌ی پێوه كرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی قورسی عێراق به 72 دۆلار و 52 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا نه‌وتی سووكی ئه‌و وڵاته گه‌یشته 77 دۆلار و 74 سه‌نت.
ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ ساڵه، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی وزه‌ی جیهان ئه‌و ئاسته پێوانه‌ییه تۆمار بكات، به‌تایبه‌ت كه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له جیهان و وه‌ستانی چالاكی پیشه‌سازی و ئابووری، نرخی نه‌وت نزمترین ئاستی پێوانه‌یی له مێژوودا تۆماركرد و یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له ده‌وروبه‌ری 10 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئابووری ئه‌و وڵاتانه دانا، كه بۆ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاتیان پشت به نه‌وت ده‌به‌ستن.
H.B
لینكی چه‌ناڵی كوردستان24 له تێلیگرام https://t.me/Kurdistan24news