خاوه‌نی كۆمپانیای فه‌یسبووك لە ریزبەندی ملیاردێرەکانی جیهان بۆ شەشەم کەس دابەزی
له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك مارك زوکەربێرگ زیانی 6 ملیار و 600 ملیۆن دۆلاری به‌ركه‌وت

K24- هه‌ولێر:
کۆمپانیای فەیسبووك و واتس‌ئاپ لە دوو تویتی جیادا له‌كاركه‌وتنی ئهپلیكهیشنهكانیان لە هەموو جیهان راگەیاند و یه‌كیكیان داوای لێبوردن له به‌كارهێنه‌رانی ده‌كات و ئه‌وی دیكه‌شیان جه‌خت ده‌كاته‌وه، كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه ده‌كه‌ین.
فەیسبووك گوتی: ئاگادارین لە چەند شوێنێکی جیهان هاوبەشەکانمان توشی کێشە بوونەتەوە، کار لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکە دەکەین و داوای لێبوردن لە بەکارهێنەران دەکەین.
واتسئاپیش جه‌ختی كرده‌وه، ئاگاداری ئەو کێشەین و کاردەکەین بۆ چارەسەرکردنی و سوپاسی پشوو درێژیتان دەکەین.
ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی کێشەیەکەوە لە دی ئێن ئێس، تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی فەیسبوك، ئینستاگرام، واتس‌ئاپ، مهسێنجەر و سناپ چات راگیراون.
بەگوێرەی گۆڤاری فۆربیس، لە ماوەی 4 کاتژمێری رابردوودا بەهۆی داخرانی پلاتفۆرمەکانیەوە، مارك زوکەربێرگ، خاوەنی فەیسبوك و ئینستاگرام و واتس‌ئاپ 6 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوتووە و لە ریزبەندی ملیاردیرەکانی جیهاندا بۆ شەشەم کەس دابەزیوە.
بۆ ئاگاداربوون له نوێترین هه‌واڵ و زانیارییه‌كان، سه‌بسكرایبی چه‌ناڵی كوردستان 24 بكه‌ن له تێلیگرام

H.B