هۆكاری راگرتنی فه‌یسبووك ئاشكرا كرا
"فه‌یسبووك گۆڕانكاریی له تۆڕه‌كه‌یدا كردووه"

K24- هه‌ولێر:
كۆمپانیای (كنتیك) بۆ خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت، بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ فه‌یسبووك گۆڕانكارییه‌كی له‌باره‌ی ئاڕاسته‌كردنی زانیاری تۆڕه‌كه كردووه، كه بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه وه‌رینه‌گرێت و نه‌یخوێنێته‌وه، بۆ ئه‌مه ناچار ته‌واوی ئه‌په‌كانی له‌كار خست.
دۆگ مادووری، به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه له كۆمپانیای (كنتیك) بۆ رۆژنامه‌ی (وۆڵ ستریت جۆڕناڵ) رایگه‌یاند، فه‌یسبووك گۆڕانكاریی له تۆڕه‌كه‌یدا كردووه، كه كاریگه‌ری دروستكردووه بۆ سه‌ر ناوه تایبه‌ته‌كانی ناو ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه.
روونیكرده‌وه، ئه‌و گۆڕانكارییه وای له سیستمه‌كه كردووه كه تۆڕی فه‌یسبووك وه‌رینه‌گرێت، بۆیه ته‌واوی ئه‌په‌كانی سه‌ر به كۆمپانیای ناوبراو له‌كار خران.