پلاسخارت: 900 چاودێری بیانی چاودێریی هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراق ده‌كه‌ن
هه‌وڵده‌ده‌ین رێگه له ساخته‌كاری بگرین و رێگه نه‌ده‌ین ئه‌زموونی 2018 دووباره ببێته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، جێنین پلاسخارت، رایگه‌یاند، له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراقدا نزیكه‌ی 900 چاودێری بیانی چاودێریی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن.
بڕیاره رۆژی 10ی ئه‌م مانگه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی پێشوه‌خته له عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی 329 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه بچێت.
ئه‌مڕۆ له به‌غدا پلاسخارت، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، گوتی: هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره چاره‌سه‌ری ئه‌و هه‌ڕه‌شه و ئاسته‌نگانه ده‌كات، كه رووبه‌ڕووی عێراقییه‌كان بوونه‌ته‌وه.
گوتیشی: نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بێ ئاگا نییه له‌و مه‌ترسی و ئاسته‌نگانه و هاوڕێی عێراقییه‌كانه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌وڵده‌ده‌ین رێگه له ساخته‌كاری بگرین و رێگه نه‌ده‌ین ئه‌زموونی 2018 دووباره ببێته‌وه، ئه‌مه‌ش به هاوكاری هه‌مووان ده‌بێت.
ئاشكراشیكرد، له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌دا نزیكه‌ی 900 چاودێری بیانی چاودێریی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.