سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ واده‌ی ماڵئاواییكردنی له یانه‌كه راگه‌یاند

حه‌مید سه‌لمان سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ له راگه‌یاندراوێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی له‌م مانگه كۆتایی دێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 5 ئۆكتۆبه‌ری 2021، حه‌مید سه‌لمان سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: له رۆژی 20ـی ئه‌م مانگه ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی من له‌گه‌ڵ یانه‌ی زاخۆ كۆتایی دێت و له ماوه‌ی كاركردنم له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م رووبه‌ڕووی زۆر به‌ربه‌ست و قه‌یران بوومه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێت لێ نه‌گه‌ڕاوین یانه‌ی زاخۆ بكه‌وێت و به سه‌ربه‌رزی هێشتوومانه‌ته‌وه.
حه‌مید سه‌لمان ده‌شڵێت: داوای لێبوردن له ته‌واوی یاریزانان و هه‌وادارانی زاخۆ و كارگێریی یانه‌كه ده‌كه‌م كه چه‌ند ساڵێكه به‌یه‌كه‌وه وه‌كو برا شه‌و و رۆژمان بۆ خزمه‌تكردن و پێشخستنی یانه‌ی زاخۆ خسووهتهگهڕ، هه‌ركه‌سێكیش له ماوه‌ی كاركردنی من تووشی نیگه‌رانی بووبێت داوای لێبوردنی لێ ده‌كه‌م.
حه‌مید سه‌لمان 3 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی زاخۆی وه‌رگرت، ئه‌م وه‌رزه یانه‌كه له كۆی 3 یاری له خولی نایابی عێراق 2 یاری بردووه‌ته‌وه و یه‌كسانبوونێكی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 7 خاڵ له پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه دێت.
