لاپۆرتا یه‌كه‌مین هه‌نگاوی به كردار بۆ شوێنگره‌وه‌ی مێسی نا

خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا ئاماده‌كاری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له هاوینی داهاتوو گرێبه‌ستێكی گه‌وره بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی واژۆ بكات.
یانه‌ی بارسێلۆنا له هێڵی پێشه‌وه‌ی تووشی كێشه‌یه‌كی گه‌وره بووه‌ته‌وه، دوای له‌ده‌ستدانی لیۆنێل مێسی و ئانتوان گریزمان و دووباره بوونه‌وه‌ی پێكانه‌كانی ئانسو فاتی، عوسمان دێمبلی و ئه‌گوێرۆ و مارتن برایسوه‌یت.
پێگه‌ی Le 10sportـی فه‌ره‌نسی له‌سه‌ر زاری رۆژنامه‌نووس ساكی رۆدریگێز كه به رادیۆی كادێنا سێری راگه‌یاندووه كه خوان لاپۆرتا گفتووگۆیه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئێرلینگ هالاند ده‌ستپێكردووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی یانه ئه‌ڵمانیاییه‌كه قسه‌ی كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، خوان لاپۆرتا له‌گه‌ڵ به‌شێك له كه‌سه نزیكه‌كانی هالاند قسه‌ی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا بكات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه یانه‌كانی ریال مه‌درید و پاریس سانجێرمان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هێرشبه‌ره نه‌رویجییه له‌سه‌رهێڵن.
ئێرلینگ هالاندی ته‌مه‌ن 21 له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2020 له یانه‌ی ساڵزبێرگی نه‌مساوی به به‌های 45 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند، له‌گه‌ڵ زه‌رده‌واڵه‌كانی ئه‌ڵمانیا 67 گۆڵی له 68 یاری كردووه و 19 ئاسیستی هه‌یه و له هاوینی 2024 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دۆرتمۆند كۆتایی دێت.
