كۆمیسیۆن: كاتژمێر 6:00 سه‌رجه‌م بنكه‌كانی ده‌نگدان داخران
كاتژمێر 6:00 سه‌رجه‌م بنكه‌كانی ده‌نگدان داخران
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی بڕیار و رێنماییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، كاتژمێر 6:00ی ئێواره بنكه‌كانی ده‌نگدان داده‌خرێن و پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی 2021، كۆتایی دێت.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كانی كۆمیسیۆن، ئه‌و ئامێرانه‌ی به‌سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه دانراون، ئه‌لیكترۆنییه و ته‌نیا 3 خوله‌ك دوای كاتژمێر 6:00ی ئێواره كار ده‌كات، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه تا په‌نجه‌مۆر و كارتی ده‌نگدانی ئه‌و ده‌نگده‌ره بخوێنێته‌وه كه به‌ر له كاتژمێری دیاریكراو كارته‌كه‌ی داناوه‌ته ناو ئامێره‌كه.
ئێستا پرۆسه‌ی ده‌نگدان له بنكه‌كانی ده‌نگدان راگیراوه و هیچ كه‌س ناتوانێت ده‌نگ بدات، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش راسته‌وخۆ ده‌نگه‌كان ئه‌ژمار ده‌كرێن و جیاده‌كرێنه‌وه و داتاكانیش ره‌وانه‌ی كۆمیسیۆن و نوێنه‌رانی لایه‌نی سیاسی ده‌درێت.
كاتژمێر (07:00)ی به‌یانی ئه‌مڕۆ به كاتی هه‌ولێر، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت ده‌ستیپێكرد و بنكه‌كانی ده‌نگدان كرانه‌وه.
پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌ر له 48 كاتژمێر له به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی به‌ڕێوه‌چوو.
له پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت، كۆی گشتیی هێزه ئه‌منییه‌كان و حوكمدراوانی زیندانه‌كان و ئاواره‌كان به‌شداری ده‌كه‌ن.