مه‌سرور بارزانی: متمانەی تەواوم بە توانای هێزه ئه‌منییه‌كان هەیە بۆ پاراستنی دەنگدەران
سه‌رۆكی حكومه‌ت: سوپاسی هه‌موو ده‌زگا ئه‌منییه قاره‌مانه‌كان ده‌كه‌م
K24- هه‌ولێر:
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هه‌موو ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كرد، بۆ به‌شداریكردنیان له پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
له تویته‌كه‌یدا مه‌سرور بارزانی نووسیویه‌تی: سوپاسی ھەموو دەزگا ئەمنییە قارەمانەکانمان دەکەم بۆ بەشداریکردنی بەهێزیان له ده‌نگدانی ئەمڕۆ لە سەرانسەری کوردستان.
هه‌وره‌ها سه‌رۆكی حكومه‌ت روو له هێزه ئه‌منییه‌كانی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، سوپاسیان دەکەم بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان لە پاراستنی کۆمەڵگە.
جه‌ختیشی كرده‌وه، متمانەی تەواوم بە تواناکانیان هەیە بۆ پاراستنی دەنگدەران لە رۆژی دەنگدانی گشتی له رۆژی یەکشەممە.
سوپاسی ھەموو دەزگا ئەمنییە قارەمانەکانمان دەکەم بۆ بەشداریکردنی بەهێزیان له ده‌نگدانی ئەمڕۆ لە سەرانسەری کوردستان. سوپاسیان دەکەم بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان لە پاراستنی کۆمەڵگە. متمانەی تەواوم بە تواناکانیان هەیە بۆ پاراستنی دەنگدەران لە ڕۆژی دەنگدانی گشتی له ڕۆژی یەکشەممە.
— Masrour Barzani (@masrour_barzani) October 8, 2021