عه‌بدوڵڵای كوێخا موباره‌ك: پارتی باشترین چانسی هه‌یه و ده‌بێته‌وه حزبی یه‌كه‌م
"ئه‌و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه له سایه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانییه"
K24- هه‌ولێر:
عه‌بدوڵڵا كوێخا موباره‌ك، كه‌سایه‌تی دیاری سنووری چه‌مچه‌ماڵ، تایبه‌ت بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ده‌مه‌وێ روونكردنه‌وه لێره بده‌م و هه‌ندێك شت راست بكه‌مه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و چه‌واشه‌كارییه‌ی چه‌ند ساڵه له‌ناو میلله‌ته‌كه‌ماندا تا ئاستی تیرۆری فكری و تیرۆری كه‌سایه‌تی و حكومه‌ت و لایه‌نه‌كان په‌ره‌ی سه‌ندووه.
روونیشی كرده‌وه، هه‌ندێك كه‌س ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر بنه‌مای دژایه‌تیكردنی لایه‌نێك ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم ئه‌و میلله‌ته چه‌واشه بكرێت، پێویسته هه‌ر لایه‌نێك باسی لایه‌نی باشییه‌كانی خۆمان بكه‌ین و شتێك نه‌كه‌ین ئه‌و ئاشته‌وایی و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی هه‌یه له‌ناو نه‌به‌ین.
پارتی باشترین چانسی هه‌یه و ده‌بێته‌وه حزبی یه‌كه‌م و دووپاتیشی كرده‌وه، لایه‌نه باشییه‌كانی پارتی زۆر زیاتره له كه‌موكوڕییه‌كانی و گوتی: "باشییه‌كانی پارتی وایكرد پیاوێكی وه‌ك من كه ره‌خنه‌ی توندم لێیده‌گرت ئێستا بێمه پاڵی كار بكه‌م".
روونیشی كرده‌وه، پارتی خاوه‌ن گوتارێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییانه‌یه و له دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ریش خاوه‌ن هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی خۆی بووه، له رووی خزمه‌تگوزاری به ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی خۆی جیاوازییه‌كی زۆری درووست كردووه.
دووپاتیشی له‌وه‌شكرده‌وه، ئه‌و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه له سایه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانییه.
گوتیشی: یه‌كجار داوامان له پارتی كرد له رێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانی بۆ خزمه‌تكردن و چاككردنی ئاوی ناوچه‌كه، ئه‌ویش به گه‌رمییه‌وه به پیر داواكه‌مانه‌وه هاتن و بڕیاری هه‌مووی لێدرا، له كاتێكدا ئه‌و ماوه دوورودرێژه‌ی رابردوو كه‌س ئاوڕێ لێنه‌دابووینه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سندووقێكمان دروست كرد بۆ پترۆدۆلار، به‌ڵام لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌كه سندوقه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و پاره‌كه‌شی دیارنییه، ئێستاش پارتی جارێكی دیكه هه‌وڵیداوه دووباره ئه‌و سندووقه دروست بكاته‌وه.