كه‌مترین رێژه‌ی به‌شداریكردن له ده‌نگدانی تایبه‌ت له پارێزگای ئه‌نباڕ بووه
كۆمیسیۆن رێژه‌ی به‌شداریكردنی سه‌رجه‌م پارێزگانی عێراقی ئاشكراكرد
K24 - هه‌ولێر:
دكتۆر هه‌یمان ته‌حسین، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی پارت و لایه‌نه سییاییهكان له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن له عێراق رایگه‌یاند، رێژه‌ی به‌شداریكردن له ده‌نگدانی تایبه‌ت له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق 69% بووه.
هه‌یمان ته‌حسین گوتی: كه‌مترین رێژه‌ی به‌شداریكردن له ده‌نگدانی تایبه‌ت له پارێزگای ئه‌نباره، كه 59% بووه، زۆرترین رێژه‌ش له پارێزگای بابله، كه 80% بووه.
به گوێره‌ی ئه‌و ئاماره‌ی كۆمسیۆن بڵاویكردووه‌ته‌وه، رێژه‌ی به‌شداریكردن له ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌م شێوه‌یه بووه:
له پارێزگای به‌سره 66% بووه.
له پارێزگای میسان 76% بووه.
له پارێزگای قادسیه 74% بووه.
له پارێزگای زیقاڕ 72% بووه.
له پارێزگای نه‌جه‌ف 69% بووه.
له پارێزگای موسه‌ننا 73% بووه.
له به‌غدا/ ره‌سافه 64% و له به‌غدا/ كه‌رخ 62% بووه.
له پارێزگای كه‌ربه‌لا 74% بووه.
له پارێزگای بابل 80% بووه.
له پارێزگای دیاله 74% بووه.
له پارێزگای ئه‌نباڕ 59% بووه.
له پارێزگای واسیت 67% بووه.
له پارێزگای دهۆك رێژه‌كه به‌م جۆره‌یه:
دەنگدانی هێزه ئه‌منییه‌كان 88%
دەنگدانی ئاوارەکانی نێو کەمپەکان 62%
دەنگدانی ئاوارەکانی دەرەوەی کەمپەکان 36%
له پارێزگای هه‌ولێر 75% بووه.
له پارێزگای سلێمانی 78% بووه.
له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین 70% بووه.
له پارێزگای كه‌ركووك 62% بووه.
له پارێزگای نه‌ینه‌وا 70% بووه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمیسیۆینی هه‌ڵبژاردن ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق به رێكوپێكی ئه‌نجام دراوه، هێزه ئه‌منییه‌كان و ئاواره‌كانیش به‌شدارییان له ده‌نگدان كردووه.
سه‌باره‌ت به پێشێلكارییه‌كان، هه‌یمان ته‌حسین گوتیشی: 2 یان 3 سكاڵا تۆماركراوه، كه تا ئێستا به فه‌رمی نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌ستمان، هه‌ر كاتێكیش پێمانبگات، به‌پێی رێنماییه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ره‌وشه‌كه ده‌كرێت.
بۆ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی ده‌نگی كاندیده‌كان روونیشكرده‌وه، ته‌نیا یه‌ك ئه‌نجام ده‌خرێته‌ڕوو، ئه‌ویش 24 كاتژمێر دوای ته‌واوبوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ئاشكرا ده‌كرێت.