بنکەکانی دەنگدان بە رووی دەنگدەران کرانەوە
ده‌نگدان ده‌ستی پێكرد
K24 - هه‌ولێر:
كاتژمێر (7)ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (10ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021) سه‌رجه‌م بنكه‌كانی ده‌نگدان له هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌نگدانی گشتی كرانه‌وه.
شێوازی ده‌نگدانی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به شێوه‌ی بازنه‌ییه و هه‌ر پارێزگایه‌ك به‌سه‌ر چه‌ند بازنه‌یه‌ك دابه‌شبووه.
ده‌نگده‌ران بۆ ئه‌وه‌ی له بازنه‌ی دیاریكراو ده‌نگ بده‌ن، پێویسته كارتی ده‌نگدانی درێژخایه‌نیان پێبێت، كه وێنه‌ی له‌سه‌ره، به‌ڵام ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی كارته كۆنه‌كه‌یان لا‌یه، ده‌بێت له‌گه‌ڵ كارته‌كه كۆنه‌كه ناسنامه‌یه‌كی دیكه نیشانی چاودێرانی كۆمیسیۆن بده‌ن.