بازگەکانی پەکەکە رێگری لە دەنگدەران دەکه‌ن بچن لە شنگال دەنگ بدەن
K24 - هه‌ولێر:
به ئاراسته‌ی چوون به‌ره‌و شنگال، له بازگه‌ی په‌كه‌كه و ملیشیاكان رێگه به ده‌نگده‌ران نادرێت به‌ره‌و بنكه‌كانی ده‌نگدان بڕۆن و ده‌نگ به نوێنه‌رانی خۆیان بده‌ن.
چه‌كدارانی په‌كه‌كه و میلیشیاكان له بازگه‌ی چوونه‌ناو قه‌زای شنگال، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (10ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021) كێشه بۆ هاووڵاتیانی شنگال درووست ده‌كه‌ن، كه به‌ره‌و بنكه‌كانی ده‌نگدان ده‌ڕۆن، له كاتێكدا كارتی ده‌نگدانیشیان له‌لایه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، ده‌رده‌كه‌وێت ژماره‌یه‌ك ده‌نگده‌ر له نزیك بازگه‌ی شنگال وه‌ستاون، كه چه‌كدارانی په‌كه‌كه و میلیشیاكان رێگرییان لێكردووه‌ن، ده‌ڵێن: "هه‌رچه‌نده كارتی ده‌نگدانمان لایه، به‌ڵام چه‌كدارانی په‌كه‌كه رێگه ناده‌ن بچینه بنكه‌ی ده‌نگدان و ده‌نگ به كاندیدانی پارتی بده‌ین".
له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیش چه‌كدارانی په‌كه‌كه و میلیشاكان رێگرییان له هه‌رسێ كاندیدانی پارتی كرد بچنه شنگاله‌وه، پارتیش به فه‌رمی سكاڵای له كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن تۆماركرد و داوای كرد یاسای هه‌ڵبژاردنیان له شنگالج جێبه‌جێبكرێت.