ئاسایشی سلێمانی ژماره‌یه‌ك چاودێری هه‌ڵبژاردن ده‌ستگیر ده‌كات
"دوو له‌و چاودێرانه كچن و باوكی یه‌كێكیان بۆ سۆراخی كچه‌كه‌ی چووته لای ئاسایش، به‌ڵام ئه‌ویش ده‌ستگیركراوه"

K24 - هه‌ولێر:
چرا شەماڵ، سەرۆکی رێکخراوی بیرناس رایگه‌یاند، ئاسایشی سلێمانی ژماره‌یه‌ك چاودێری هه‌ڵبژاردنی سه‌ر به رێكخراوه‌كه‌یانی له چه‌ند بنكه‌یه‌كی جیاوازه‌وه ده‌ستگیركردووه، تا ئێستا هیچ سۆراخێكیان نییه.
سەرۆکی رێکخراوی بیرناس، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد، 3 چاودێری هه‌ڵبژاردن، كه سه‌ر به رێكخراوه‌كه‌یانن، له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه ده‌ستگیركراون، تا ئێستا سۆراخیان نازانین و باوكی یه‌كێكیان كه بۆ سۆرخی كچه ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی چووته لای ئاسایش، به‌ڵام ئه‌ویش ده‌ستگیركراوه.
چرا شه‌ماڵ روونیكرده‌وه، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار، كه به جلی مه‌ده‌نییه‌وه له بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان بوون، چاودێرێكی ئێمه‌یان رفاندووه، شاهێدحاڵه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، كه ئه‌و چه‌كدارانه له ئاسایشی سلێمانی بوون.
روونیشیكرده‌وه، له‌و سێ چاودێره‌ی رێكخراوه‌كه‌مان، دووانیان كچن، دوای ده‌ستگیركردنی یه‌كێك له‌و كچانه، باوكی بۆ سۆراخی كچه‌كه‌ی چووه‌ته ئاسایش، به‌ڵام ئه‌ویش ده‌ستگیركراوه.
سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌ر له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌وه 200 باجی چاودێرانی هه‌ڵبژاردنم بۆ ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه‌م وه‌رگرتووه، به فه‌رمی رێكخراوه‌كه‌مان بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردن رێگه‌پێدراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ده‌ستگیركردنی 3 چاودێری هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئاسایشه‌وه، گومان له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن درووست ده‌كات، بۆیه داوا ده‌كه‌م به زووترین كات چاودێره‌كانمان ئازاد بكرێن.