وه‌زاره‌تی ناوخۆ: پلانی پاراستنی بنكه‌كانی ده‌نگدان سه‌ركه‌وتوو بوو
لیوا سه‌عد معه‌ن رایگه‌یاند، پلانی پاراستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان سه‌ركه‌وتنی ته‌واوی به‌ده‌ستهێنا.
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆی كۆماری عێراق، لیوا سه‌عد معه‌ن رایگه‌یاند، پلانی پاراستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان سه‌ركه‌وتنی ته‌واوی به‌ده‌ستهێنا.
گوتیشی: ئه‌مه یه‌كه‌مجار بوو له دوای 2005ه‌وه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌بچێت و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ رانه‌گه‌یه‌ندرێت و ئه‌و پلانه‌ی دانرابوو بۆ پارێزگاریكردن له ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان سه‌ركه‌وتوو بوو.