كازمی: سووپاس بۆ هه‌مووان
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق سوپاسی خه‌ڵكی عێراقی كرد.
K24 – هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق سوپاسی خه‌ڵكی عێراقی كرد.
له تویتێكدا، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق، رایگه‌یاند، سووپاس بۆ خودا، ئه‌ركه‌كه‌مان به‌جێهێنا و وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ڵێنمان دابوو، هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد و پڕ له ته‌ناهیمان به‌ڕێوه‌برد و سه‌رجه‌م تواناكانمان به‌رده‌ست كرد، بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: سوپاس بۆ هه‌موو ده‌نگده‌ران، كاندیده‌كان، هێزه سیاسییه‌كان، چاودێران، كارمه‌ندانی كۆمیسیۆن و هێزه ئه‌منییه ئازاكانمان كه ئاسایشیان بۆ ده‌سته‌به‌ركرد و هه‌روه‌ها سووپاس بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و مه‌رجه‌عییه‌تی سه‌رڕاست.