پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه و ژماردنی ده‌نگه‌كان ده‌ستیپێكرد
كاتژمێر 06:00ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدانی داخست و پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه و ژماردنی ده‌نگه‌كان ده‌ستیپێكرد.
K24 – هه‌ولێر:
كاتژمێر 06:00ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدانی داخست و پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه و ژماردنی ده‌نگه‌كان ده‌ستیپێكرد.
ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره جیاده‌كاته‌وه، به‌شێكی زۆری پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه و هه‌ژماری ده‌نگه‌كان له رێی ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانه‌وه ده‌كرێت و ئه‌و سندووقانه‌ی كێشه‌ی ته‌كنیكیان هه‌یه، ئه‌نجامه‌كانیان به ده‌ست ده‌ژمێردرێنه‌وه.
بڕیار وایه سه‌رجه‌م ئه‌نجامه‌كانی كۆی گشتیی هه‌موو سندووق و بنكه و وێستگه‌كانی ده‌نگدان ئه‌مشه‌و ره‌وانه‌ی به‌غدا بكرێنه‌وه.
ئه‌و سندوقانه‌ی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا به‌كارهێنران، به شێوه‌ی ئۆتۆماتیك پرۆگرام كرابوون و كاتژمێر 6ی ئێواره به‌یه‌كه‌وه وه‌ستان.
هه‌ر سندووقێكی ده‌نگدان، به شێوه‌ی ئۆتۆماتیك، ئه‌نجامی ناو سندووقه‌كه چاپ ده‌كات و سه‌رپه‌رشتیار و نوێنه‌رانی كیانه سیاسییه‌كان ده‌توانن وێنه‌یه‌كی ئه‌نجامه‌كانیان له‌به‌ر ده‌ست بێت.