كۆمیسیۆن: له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو ئه‌نجامه‌كان راده‌گه‌یه‌نین
به زوویی رێژه‌ی به‌شداری له عێراق راده‌گه‌یه‌نین
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند، ده‌نگی هاووڵاتیان ئامانه‌ته و ده‌یپارێزین و به شێوازێكی زۆر سه‌ركه‌وتووانه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌رۆكی كۆمیسیۆن له كۆنفرانسێكی میدیاییدا سوپای سه‌رجه‌م هاوكارانی سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی كرد و رایگه‌یاند، بۆ دڵنیابوون له ئه‌نجامه‌كان له هه‌موو بنكه‌یه‌ك ده‌نگی سندووقێك به ده‌ست ژمێردراونه‌ته‌وه و به‌راورد كراوون به ئه‌نجامی ئه‌لیكترۆنی سندوقه‌كان.
گوتیشی: ئه‌نجامی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له واده‌یه‌كی زوودا راده‌گه‌یه‌ندرێت و له 24 كاتژمێری داهاتوودا ئه‌نجامی به‌رایی راده‌گه‌یه‌ندرێت و هه‌روه‌ها له دوو كاتژمێری داهاتوودا رێژه‌ی به‌شداری له عێراق راده‌گه‌یه‌نین.
هه‌روه‌ها گوتی: له 24 كاتژمێری داهاتوودا سه‌رجه‌م سكاڵاكان تاوتوێ ده‌كرێن.