كۆمیسیۆن: له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوو ئه‌نجامه‌كان راده‌گه‌یه‌نین

به‌ زوویی رێژه‌ی به‌شداری له‌ عێراق راده‌گه‌یه‌نین

ژنێك دوای ده‌نگدان په‌نجه‌ی به‌رز كردووه‌ته‌وه‌ وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئاسووده‌كردنی ویژدان و به‌شداریكردنی له‌ پرۆسه‌كه‌
ژنێك دوای ده‌نگدان په‌نجه‌ی به‌رز كردووه‌ته‌وه‌ وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئاسووده‌كردنی ویژدان و به‌شداریكردنی له‌ پرۆسه‌كه‌

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند، ده‌نگی هاووڵاتیان ئامانه‌ته‌ و ده‌یپارێزین و به‌ شێوازێكی زۆر سه‌ركه‌وتووانه‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.

سه‌رۆكی كۆمیسیۆن له‌ كۆنفرانسێكی میدیاییدا سوپای سه‌رجه‌م هاوكارانی سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی كرد و رایگه‌یاند، بۆ دڵنیابوون له‌ ئه‌نجامه‌كان له‌ هه‌موو بنكه‌یه‌ك ده‌نگی سندووقێك به‌ ده‌ست ژمێردراونه‌ته‌وه‌ و به‌راورد كراوون به‌ ئه‌نجامی ئه‌لیكترۆنی سندوقه‌كان.

گوتیشی: ئه‌نجامی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌یه‌كی زوودا راده‌گه‌یه‌ندرێت و له‌ 24 كاتژمێری داهاتوودا ئه‌نجامی به‌رایی راده‌گه‌یه‌ندرێت و هه‌روه‌ها له‌ دوو كاتژمێری داهاتوودا رێژه‌ی به‌شداری له‌ عێراق راده‌گه‌یه‌نین.

هه‌روه‌ها گوتی: له‌ 24 كاتژمێری داهاتوودا سه‌رجه‌م سكاڵاكان تاوتوێ ده‌كرێن.