كۆمیسیۆن ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردن راده‌گه‌یه‌نێت.. كوردستان24 راسته‌وخۆ په‌خشی ده‌كات
كۆمیسیۆن ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردن راده‌گه‌یه‌نێت.. كوردستان24 راسته‌وخۆ په‌خشی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
بڕیار وابوو كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه كاتژمێر (03:00) ئه‌نجامی به‌رایی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراق رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام به هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی، كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان دواخرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، تایبه‌ت بۆ كوردستان24، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (11ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021)، ئه‌نجامی به‌رایی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراق راده‌گه‌یه‌نین و ئه‌گه‌ر هه‌یه دوای نیوه‌ڕۆ ئه‌نجامه‌كان رابگه‌یه‌ندرێن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان لینكی تایبه‌ت به ئه‌نجامی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی كارا كرد و له دووشه‌ممه‌وه زانیاری له باره‌ی ئه‌نجامه‌كان له‌م لینكه بڵاوده‌كرێنه‌وه.
هاوكات كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، رێژه‌ی به‌شداری ده‌نگده‌ران له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراق راده‌گه‌یه‌نێت.
به گوێره‌ی لێدوانی فه‌رمی كۆمیسیۆن رێژه‌ی به‌شداری له هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه بووه:
هەولێر %43
سلێمانی %38
دهۆك %52.2
زیقار %43.5
نه‌جه‌ف %41
بابل %46
دیاله %44
سه‌ڵاحه‌ددین %45.6
به‌سره %41
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، به گوێره‌ی ئامار و زانیاری نا فه‌رمی چاودێرانی كیانه سیاسییه‌كان و پارتی دیموكراتی كوردستان، كاندیدانی پارتی له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم سه‌ركه‌وتنی به‌رچاویان به‌ده‌ستھێناوه.
به گوێره‌ی زانیارییه نا فه‌رمییه‌كان، كه كوردستان24 له زاری چاودێرانی پارتییه‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، ئه‌گه‌ری به‌هێز ئه‌وه‌یه پارتی له نزیكه‌ی 30 كورسی مسۆگه‌ر كردووه.