پارێزگاری هه‌ولێر داوایه‌ك له‌ كاندیدان ده‌كات

كاندیدێكی پارتی دوای به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن پۆسته‌ره‌كانی خۆی كۆده‌كاته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا داوای لە کاندید و لایەنەکان کرد، خۆیان بەو بەرپرسیارەتە بگرنه‌ ئه‌ستۆ و دەست بە کۆکردنەوەی لۆگۆ و پۆستەرەکانیان لە شوێنە گشتییەکان بکەن و ژینگەی هەولێر بپارێزن.

پارێزگاری هه‌ولێر بۆ كوردستان 24 گوتی: داوا له‌ كاندید و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌م، وێنه‌ و دروشمه‌كانیان هه‌ڵبگرنه‌وه‌ و ره‌چاوی ژینگه‌ بكه‌ن، پێویسته‌ ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرن.

گوتیشی: به‌و هه‌نگاوه‌ كاندیده‌كان هه‌ڵوێستێكی جوان ده‌نوێنن،‌ بۆ خۆشیان كارێكی جوانه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیچ كاندیدێكیش پابه‌ند نه‌بێت، ئه‌وا تیمه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كات.

رێبوار هادی، كاندیدی پارتی وێنه‌ و پۆسته‌ره‌كانی خۆی كۆده‌كاته‌وه‌

پارێزگاری هه‌ولێر هاوكاری تیمه‌كان ده‌كات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پۆسته‌ره‌كان