پارێزگاری هه‌ولێر داوایه‌ك له كاندیدان ده‌كات
كاندیدێكی پارتی دوای به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن پۆسته‌ره‌كانی خۆی كۆده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا داوای لە کاندید و لایەنەکان کرد، خۆیان بەو بەرپرسیارەتە بگرنه ئه‌ستۆ و دەست بە کۆکردنەوەی لۆگۆ و پۆستەرەکانیان لە شوێنە گشتییەکان بکەن و ژینگەی هەولێر بپارێزن.
پارێزگاری هه‌ولێر بۆ كوردستان 24 گوتی: داوا له كاندید و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌م، وێنه و دروشمه‌كانیان هه‌ڵبگرنه‌وه و ره‌چاوی ژینگه بكه‌ن، پێویسته ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه له ئه‌ستۆ بگرن.
گوتیشی: به‌و هه‌نگاوه كاندیده‌كان هه‌ڵوێستێكی جوان ده‌نوێنن، بۆ خۆشیان كارێكی جوانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیچ كاندیدێكیش پابه‌ند نه‌بێت، ئه‌وا تیمه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و كاره ده‌كات.