ئه‌و 6 ئه‌ستێره‌یه له لایه‌ن یانه‌ی نیوكاسڵه‌وه داواكراون

دوای ئه‌وه‌ی سندوقی وه‌به‌رهێنانی سعوودییه به سه‌رۆكایه‌تی شێخ محه‌مه‌د بن سه‌لمان ته‌واوی پشكه‌كانی یانه‌ی نیوكاسڵی كڕییه‌وه، له ئێستادا چه‌ندان یاریزان له میدیاكانی به‌ریتانیا باس ده‌كرێن و چاره‌نووسیان به یانه‌ی نیوكاسڵ به‌ستراوه‌ته‌وه.
یانه‌ی نیوكاسڵ ئه‌م وه‌رزه له پرێمه‌رلیگ له كۆی 7 یاری هیچ یارییه‌كی نه‌بردووه‌ته‌وه و له خانه‌ی پێشكۆتایی ریزبه‌ندی دێت.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا، خاوه‌نه سعوودییه‌كه‌ی نیوكاسڵ ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌ی زستانه زنجیره‌یه‌ك گرێبه‌ستی گه‌وره واژۆ بكات بۆ ئه‌وه‌ی له دابه‌زین رزگاری بێت.
دیارترین ئه‌و یاریزانانه‌ی كه ئێستا له لایه‌ن شێخ محه‌مه‌د بن سه‌لمانی سعوودی كراوته ئامانج، هاری كه‌ینی هێرشبه‌ری یانه‌ی تۆتێنهامی ئینگلیزییه كه له سه‌رووی خواسته‌كانی پادشا سعوودییهكهیه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، هه‌ریه‌ك له كایلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی پاریس سانجێرمان، ڤان دی بیكی ناوه‌راستكاری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد، ئانتۆنی مارسیال و خیسی لینگارد و ماورۆ ئیكاردی هێرشبه‌ری سانجێرمانه.