وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ لێخۆشبوونی گومرگی بۆ پەینی کیمیایی و ماددەی قڕکەر و بنەتۆ ده‌ركرد
داوامان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری کردووە کە رێککاری کارگێڕی و یاسایی بۆ لێخۆشبوونی گومرگی لەسەر ئەم بابەتانەی کە دیاریمان کردوە بگرێتەبەر

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بێگه‌رد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی راوێژكار و به‌ڕێوبه‌رانی گشتیی وه‌زاره‌ت بڕیارمان دا لێخۆشبوونی گومرگی بۆ هاورده‌كردنی په‌ینی كیمیایی و مادده‌ی قڕكه‌ر و بنه‌تۆ ده‌ربكه‌ین.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، بێگه‌رد تاڵه‌بانی رایگه‌یاندووه، لە پێناو هاندان و پشتیوانی زیاتری جووتیاران و خاوەن کار‌و پرۆژەکانی هەرێمی کوردستان و بەهۆی گرانبوونی نرخی پەینی کیمیایی و ماددەی قڕکەر و بنەتۆ بەشێوەیەکی گشتی لەسەر ئاستی بازاڕەکانی جیهان و دیاردەی وشکەساڵی و بەرزبوونەوەی تێچووی چاندن، لەژێر رۆشنای بڕیاری ژمارە (79) ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارماندا بە لێخۆشبوونی گومرگی لەهاوردەکردنی (پەینی کیمیایی، ماددەی قڕکەر، بنەتۆ) بەمەبەستی کەمکردنەوەی تێچووی چاندنی دانەوێڵە بەتایبەتی گەنم و جۆ و بەربوومە کشتوکاڵیەکانی تر .
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: بۆ هەمان مەبەست داوامان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری کردووە کە رێککاری کارگێڕی و یاسایی بۆ لێخۆشبوونی گومرگی لەسەر ئەم بابەتانەی کە دیاریمان کردوە بگرێتەبەر.