به‌مزووانه شانده‌كه‌ی سه‌در ده‌گاته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ پارتی كۆده‌بێته‌وه

K24 – به‌غدا:
له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی 10ی ئۆكتۆبه‌ر، كوتله گه‌وره‌كانی ناو خولی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌دیار كه‌وتوون، ئه‌وه‌ی دیاریشه موقته‌دا سه‌در به 71 كورسی گه‌وره‌ترین كوتله‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌بێ ركابه‌ر بچێته ناو گفتوگۆی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو، به‌و پێیه‌ی مالیكیش له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا هه‌یه و هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی كورسی زیاتر ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كی به‌هێز دروست بكات.
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در كه ئێستا خاوه‌ن 71 كورسییه، وه‌ك گه‌وره‌ترین كوتله ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام مادده‌ی 76 و 45ی ده‌ستووری عێراقی، شتی جیاواز له باره‌ی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو په‌رله‌مان ده‌ڵێن و به شێوه‌یه‌كی لاستیكی باسی ئه‌و پرسه كراوه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی شرۆڤه‌ی مادده ده‌ستوورییه‌كان ده‌كات.
تاریق حه‌رب، شاره‌زای یاسایی عێراقی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو په‌رله‌مان، ئه‌وه‌یه كه زۆرترین كورسی له هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ستهێناوه، نه‌ك ئه‌وه‌ی دواتر هاوپه‌یمانی دروست ده‌كات، ئه‌و شاره‌زا یاساییه عێراقییه، پشت به مادده‌ی 45ی یاسای هه‌ڵبژاردنی عێراقی ده‌به‌ستێت، كه به گوێره‌ی یاساكه و ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردن، كوتله‌كه‌ی سه‌در ده‌بێت گه‌وره‌ترین كوتله.
شاندی سه‌در ده‌گاته هه‌ولێر
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بڕیاره له دوو رۆژی داهاتوودا، شاندی دانوستانكاری سه‌در، كه پێشتر پێكیهێناوه، وه‌ك یه‌كه‌م هه‌وڵی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، سه‌ردانی هه‌ولێر بكات و له‌گه‌ڵ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان كه خاوه‌ن 33 كورسییه، كۆببێته‌وه.
تا ئێستاش دیار نییه سه‌در ده‌توانێت چ به‌ڵێنێك به كورد بدات له كابینه‌ی داهاتوو، كوردیش هێنده‌ی چاوی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانه، هێنده چاوی له‌سه‌ر پۆسته وه‌زارییه‌كان نییه، ئه‌گه‌رچی جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كان وا ده‌خوازێت، ژماره‌یه‌ك پۆستی وه‌زاره‌ته سیادییه‌كان وه‌ربگرێت.
هه‌وڵی دووه‌می سه‌در كۆبوونه‌وه‌ی شانده‌كه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ ته‌قه‌دومی محه‌مه‌د حه‌لبووسی، كه ئێستا سه‌رۆكی په‌رله‌مانه و خاوه‌ن 37 كورسییه.
كێ له‌گه‌ڵ سه‌دره؟
ئه‌گه‌رچی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌ی تا ئێستا راگه‌یه‌ندراوه به‌رایین و ئه‌گه‌ری گۆڕانكارییان هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا سه‌در 71 كورسی هه‌یه، 17 كورسی كاندیده سه‌ربه‌خۆكانن كه 7یان ناڕاسته‌وخۆ له سه‌دره‌وه نزیكن و هه‌ر 17یان ده‌چنه پاڵ سه‌در، له‌گه‌ڵ 9 كورسی بزووتنه‌وه‌ی ئیمتیداد، كه له میدیا عێراقییه‌كان به نزیك له مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستا داده‌نرێن و ئه‌وانیش ده‌چنه پاڵ سه‌در، به‌مه‌ش كۆی كورسییه‌كانی سه‌در ده‌گاته نزیكه‌ی 97 كورسی، له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی سه‌در بتوانێت پاڵپشتی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی كوردی كه پارتی-یه به‌ده‌ست بهێنێت له‌گه‌ڵ حه‌لبووسی، كه به هه‌ردووكیان خاوه‌ن 70 كورسین، ئه‌وا ژماره‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی سه‌در بۆ حكومه‌ت پێكهێنانی حكومه‌ت، ده‌گاته 167 كورسی، به‌مه‌ش ده‌گاته 50 + 1ی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه 329 كورسییه و ده‌توانێت حكومه‌تی داهاتوو پێكبهێنێت.
به‌ڵێنی مالیكی بۆ كورد
مالیكی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا توانی ژماره‌ی كورسییه‌كانی زیاد بكات له چاو هه‌ڵبژاردنی 2018 كه خاوه‌ن 25 كورسی بوو، ئێستا خاوه‌ن 37 كورسییه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه و به‌ڵێن به كورد و سووننه ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بچنه پاڵی و هاوكاری بن له پێكهێنانی حكومه‌ت.
مالیكی خۆی خاوه‌نی 37 كورسییه، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی فه‌تح، كه سه‌رجه‌م گرووپه‌كانی سه‌ر به حه‌شدی تێدایه و خاوه‌ن 18 كورسین، حه‌یده‌ر عه‌بادی و عه‌مار حه‌كیمیش ده‌چنه پاڵی كه به هه‌ردووكیان 5 كورسیان هه‌یه، چه‌ند حزبێكی دیكه‌ش كه خاوه‌ن كورسین به حزبی فه‌زیله‌شه‌وه، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی مالیكی ده‌بن، ئه‌گه‌ر پارتی و سووننه‌ش رازی بن بچنه پاڵی، هێشتا ژماره‌ی كورسییه‌كانی له 140 كورسی تێپه‌ڕناكات، لێكدانه‌وه یاساییه‌كانیش بۆ مالیكی دڵخۆشكه‌ر نین، هه‌وڵه‌كانی سه‌دریش بۆ ئه‌وه‌یه حزبی ده‌عوه له پێكهێنانی حكومه‌ت دووربخاته‌وه كه له دوای 2003ـه‌وه پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كییه، به‌ڵام ئێستا سه‌ركرده‌كانی په‌رت بوونه.
مالیكی به‌ڵێنی به كورد داوه یاسای نه‌وت و غاز ده‌ربكات، به‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی هه‌ڵواسراوی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌بن، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ده‌ستكرانه‌وه‌ی كاركردن له كێڵگه نه‌وتی و غازییه‌كان بۆ هه‌ولێر، به‌ڵام كورد له‌گه‌ڵ یاسای نه‌وت و غازی، چاوی له‌سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیشه، كه له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه له ره‌وشێكی ناله‌بار دایه.
هاوكات مالیكی به‌ڵێنی پێكهێنانی هه‌رێمی ئه‌نباری سووننه‌ی به ته‌قه‌دومی حه‌لبووسی داوه، هێشتا هیچ ئه‌نجامێك دیار نییه كه كورد و سووننه به‌و به‌ڵێنانه رازی ده‌بن یان نا، تا ئێستاش ئه‌نجامی فه‌رمی هه‌ڵبژاردن رانه‌گه‌یه‌ندراوه و بڕیاره سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو به فه‌رمی بڵاوبكرێته‌وه.