رۆناڵد كومان: پێشبینی یارییه‌كی زۆر قورس ده‌كه‌م

رۆناڵد كومان راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا
رۆناڵد كومان راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا

بارسێلۆنا دوایین یەکەی مەشقی بەر لە یارییە گرنگەکەی سبه‌یان بەرامبەر ڤالێنسیا ئه‌نجام دا، كه‌ بڕیاره‌ لە گەڕی نۆیەمی لالیگا لە کامپ نو له‌ كاتژمێر 10:00ـی شه‌و رووبەڕوو ببنه‌وه‌.

راگیرانی لالیگا و دەستپێکردنی یارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ کۆمانی راهێنەر لە کاتێکی گونجاو بوو، چونکە دوو هەفتە بەر لە ئێستا چارەنووسی راهێنەرە هۆڵەندییەکە لە مەترسیدابوو، دوای سەرەتا خراپەکەی لەم وەرزە و دۆڕانە لەدوای یەکەکانی لە چامپیۆنزلیگ،

بەپێچەوانەی پێشبینییەکان خوان لاپۆرتای راهێنەر پاڵپشتی کۆمانی کرد و داوای لە هاندەران کرد کە ئارامیان هەبێت، بەر لەم یارییەش کۆمان رایگەیاند لە راهێنەرایەتی بەردەوام دەبێت.

رۆناڵد کۆمان راهێنەری بارسێلۆنا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌یان به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا رایگه‌یاند خوان لاپۆرتا بەردەوام پاڵپشتی دەکات و تا کۆتایی وەرز له‌ راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێـت، ده‌شڵێت: دەمەوێت ئەم یانەیە باشتر بکەم، من لێراهاتووم لەگەڵ قسەی خەڵکی لەسەر داهاتووم.

كومان دەربارەی یارییەکەیان بەرامبەر ڤالێنسیا، کۆمان پێشبینی یارییەکی سەخت دەکات و دەشڵێت: لەم کاتە یارییەکەیان بەرامبەر ڤالێنسیا زۆر گرنگترە لە چامپیۆنزیگ، دووپاتیشیدەکاتەوە ئاگوێرۆ و ئانسۆ فاتی هێشتا بە تەواوی بۆ یاریکردن ئامادەنین.

كومان گوتیشی: پێشبینی یارییەکی سەخت دەکەین لە بەرامبەر ڤالێنسیا، پێویستە سوود لە یاریگەکەمان وەرگرین و سەرکەوتن تۆمار بکەین، پێموایە لەم کاتە یارییەکەمان بەرامبەر ڤالێنسیا زۆر گرنگترە لە چامپیۆنزلیگ، ئەم هەفتەیە بۆ ئێمە زۆر گرنگە، هەرچەندە چەند یاریزانێکمان لە هێڵی پێشەوە ئامادە نابن.

كومان گوتیشی: ئاگوێرۆ ئێستا لە دۆخێکی باشترە و لە یارییە دۆستانەکەی چوارشەممە چەند خولەکێک یاریی کرد و بۆ ئەم یارییەش لە لیستەکەدا دەبێت، بەڵام رەنگە بەشداری نەکات، هەروەها هێشتا دڵنیانیم لەوەی کە فاتی دەتوانێت یاریی بکات یان نا.

بارسێلۆنا لە کاتێکدا ئەم یارییە بەرامبەر ڤالێنسیا دەکات بە 12 خاڵ لە خانەی نۆیەمی لالیگا دەبینرێت و بە جیاوازی گۆڵ لەدوای ڤالێنسیا دەبینرێت، کە شەمشەمەکوێرەکان لە دوایین چواردە یاریی لە لالیگا لە دەرەوەی یاریگەی خۆیان لە سێزدەیان نەیتوانیوە بردنەوە بەدەست بهێنێت.

Fly Erbil Advertisment