پرۆسه‌ی ده‌ست ئه‌ژمێری ده‌نگه‌كان كۆتاییهات
حزب و قه‌واره سیاسییه‌كان چاوه‌ڕێی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی فه‌رمی ده‌كه‌ن

K24- هه‌ولێر:
عه‌بدولحوسێن ئه‌لهنداوی، راوێژكاری مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی ده‌ستژمێری ده‌نگه‌كان كۆتاییهات و حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانیش به وردی چاوه‌ڕێی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو به‌ڕێوه‌چوو.
راویژكاری كازمی دووپاتیكرده‌وه، هه‌لاوێركردن و ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی سه‌رجه‌م ویستگه‌كانی ده‌نگدان به‌ده‌ست كۆتایی هاتووه.
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش راگه‌یاندبوو، له 95%ی ده‌نگه‌كان له كۆی وێستگه‌كان كه ژماره‌یان 3 هه‌زار و 681 وێستگه‌یه، به‌ده‌ست هه‌ژماركراونه‌ته‌وه.
عیماد جه‌میل، ئه‌ندامی تیمی راگه‌یاندن له كۆمسیۆن گوتی: ئه‌نجامی ده‌ستژمێری ده‌نگه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه ئه‌لیكترۆنییه‌كان وه‌ك یه‌ك ده‌رچوون و ئاشكرایكرد، پرۆسه‌ی ده‌ستژمێرییه‌كه به ئاماده‌بوونی چاودێران و نوێنه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی و قه‌واره سیاسییه‌كان ئه‌نجامدراوه.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، ئه‌نجامی ئه‌و وێستگانه خراونه‌ته سه‌ر ئه‌نجامه به‌راییه‌كان و سه‌باره‌ت به تانه و سكاڵای كاندیدان و لایه‌نه سیاسییه‌كانیش ئاشكرایكرد، تا ئیستا 356 سكاڵا به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ندین جار حكومه‌تی عێراق جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره به‌شێوه‌یه‌كی پاك و پیشه‌ییانه و بێ ساخته‌كاری به‌ڕێوه‌چووه. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا حه‌سه‌ن نازم، گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گوتی: تێبینی به‌شێك له لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كارێكی ره‌وایه، به‌ڵام یاسایێك هه‌یه كه په‌ڵپ و تانه‌كان رێكده‌خات.
مشتومڕی و راوێژی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی:
له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئه‌نجامه كۆتاییه‌كانی هه‌ڵبژاردن، به‌په‌له ده‌ست به مشتومڕی و راویژ ده‌كرێت بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی به‌هێزترین كارت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.
له‌كاتێكیشدا ره‌وتی سه‌در، به سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در له پێشه‌وه‌ی هه‌موو قه‌واره‌كانی دیكه‌یه و توانیویه‌تی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا زیاتر له 70 كورسیی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستبهێنێت، له به‌رامبه‌ردا هاوپه‌یمانی فه‌تح، كه ته‌واوی گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی سه‌ر به ئێران له‌خۆ ده‌گرێت، تووشی شكستێكی گه‌وره بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاودێران به دووری ده‌زانن سه‌در به‌ته‌نیا بتوانێت حكومه‌ت پێكبهێنێت، ئه‌گه‌ر بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كی گه‌وره له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌ست به دانوستان نه‌كان.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، بڕیاره له دوو رۆژی داهاتوودا، شاندی دانوستانكاری سه‌در، كه پێشتر پێكیهێناوه، وه‌ك یه‌كه‌م هه‌وڵی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، سه‌ردانی هه‌ولێر بكات و له‌گه‌ڵ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان كه خاوه‌ن 33 كورسییه، كۆببێته‌وه.