دانەغاز: بەشێک نین لە رێککەوتنی هیلال لەگەڵ کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێرانی

داواکارییەکە پەیوەستە بە رێککەوتنی کڕین و فرۆشتنی گازی سرووشتی

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

كۆمپانیای دانەگاز رایگەیاند، ئەوان بەشێک نین لە رێککەوتنی کڕین و فرۆشتنی گاز یاخود داوای یاسایی پەیوەست بە هەردوو کۆمپانیای نەوتی هیلال و کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێرانی.

ئەو کۆمپانیایە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لایەنی پەیوەست بە داواکارییەکە هەردوو کۆمپانیای نەوتی هیلال و کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێرانن، هەروەها داواکارییە یاساییەکەیان پەیوەستە بە رێککەوتنی کڕین و فرۆشتنی گازی سرووشتی.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا روونکراوەتەوە، کە کۆمپانیای نەوتی هیلال داوای قەرەبووی زیانەکانی کردووەتەوە، کە لایەنی دیکەش بەهۆیەوە زەرەرمەند بوونە لە نێویشیاندا کۆمپانیای گازی هیلالی نیشتمانی سنووردار.