بارسێلۆنا بۆ كلاسیكۆ ئهستێرهیهكی لهدهست دا

رۆناڵد ئاراوخۆ لە دوو یاریی بارسێلۆنا بەرامبەر دینامۆکیێڤ لە چامپیۆنزلیگ و ریال مەدرید لە کلاسیکۆ دادەبڕێت.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە تیمی پزیشکی بارسێلۆنا بە کۆمانی راهێنەریان راگەیاندووە ئاراوخۆی ئۆروگوایی پێکانەکەی لە ماسوولکەکانی راستی قوڕسە و نابێت یاریی بکات.
سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە ئەگەر هەیە ئاراوخۆ بۆ ماوەیەکی درێژ دووربکەوێتەوە دوای ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای تووشی پێکان بوو، ئاراوخۆ بە تەواوی لە پێکهاتەی بارسێلۆنا دەچێتە دەرەوە و لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر دینامۆ کیێڤ و لە کلاسیکۆش بەرامبەر ریال مەدرید یاریی ناکات.
بڕیارە شەوی چوارشەممە بارسێلۆنا لە گەڕی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یانە ئۆکرایەنەک ببێتەوە و یەکشەممەی داهاتووش لە کلاسیکۆی لالیگا بەرامبەر ریال مەدرید یاریی دەکات.
