شارهوانی ههولێر: کارەکانی دروستکردنی کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا بەخێرایی دەڕوات
"به چاودێری سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرێبەستی دامەزراندنی پاشکۆی کونسوڵخانەی ئەمەریکا نوێکرایەوە"
.jpeg)
K24 - ههولێر:
راگهیاندنی سهرۆكایهتی شارهوانی ههولێر بڵاویكردهوه، دوای تەواو بوونی ماوەی یاسایی گرێبەستی پێدانی زەوی لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، به چاودێری سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی شارەوانی، بۆماوەی سێ ساڵی دیکە گرێبەستەکە نوێکرایەوە.
شارهوانی ههولێر رایگهیاند، عهبدولواحید ئهحمهد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، پێشوازیکرد له لویس یۆسۆ، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری.
راشیگهیاند، سەرۆکی شارەوانی هەولێر سوپاسی کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکای کرد بۆ پاڵپشتی و هاوکار و هەماهەنگیكردن لهگهڵ حكومهتی ههرێمی كوردستان.
روونیكردهوه، لویس یۆسۆ، باسی لهوه كردووه كه کارەکانی دروستکردنی پاشکۆی کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا بەخێرایی دەڕوات و لە داهاتوو کارەکان تەواو دەکرێن.
