به به‌شداری دۆكیۆمێنتارییه‌كی كوردستان24 فێستیڤاڵی "عه‌باسی كه‌مه‌ندی مامۆستای 7 هونه‌ر" به‌ڕێوه‌چوو
كوردستان24 راسته‌وخۆ رووماڵی فێستیڤاڵه‌كه‌ی كرد

K24 – هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له هۆڵی رۆشنبیری هه‌ولێر، فێستیڤاڵی "عه‌باسی كه‌مه‌ندی.. مامۆستای 7 هونه‌ر به‌ڕێوه‌چوو.
یه‌كه‌مجاره له دوای كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند عه‌باسی كه‌مه‌ندی، له شاری هه‌ولێر فێستیڤاڵێكی هونه‌ری له باره‌ی ژیان و به‌رهه‌مه‌كانییه‌وه رێكبخرێت.
كوردستان24 راسته‌وخۆ رووماڵی فێستیڤاڵه‌كه‌ی كرد و تێیدا، به‌رهه‌مێكی دۆكیۆمێنتاری كوردستان24 به ناونیشانی "مامۆستای حه‌وت هونه‌ر" په‌خشكرا و هه‌روه‌ها دوو كتێب له باره‌ی ژیان و به‌رهه‌می عه‌باسی كه‌مه‌ندی نمایش و بڵاوكرانه‌وه، كه له لایه‌ن نووسه‌ر به‌رهه‌م عه‌لی ئاماده‌كرابوون.
له به‌شێكی دیكه‌ی چالاكییه‌كانی فێستیڤاڵه‌كه‌دا، بڕگه‌ی گه‌شتێك به ئاواز و گۆرانییه‌كانی عه‌باسی كه‌مه‌ندی پێشكه‌شكرا و دواتر خه‌ڵاتی كه‌مه‌ندی به‌خشرا.








وێنه: جه‌مال یاد